ماسکیرانۆ لە لێواری دەرکردندایە

خاڤیێر ماسکیرانۆ، ئەستێرەی دێرین و ڕاهێنەری لاوانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە کارەکەیدا سەرکەوتوو نەبووە، لە ئێستادا ئەگەری دوورخستنەوەی هاتووەتە ئاراوە.

ڕۆژنامەی “سپۆرت”ی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، بەرپرسانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەرجەنتین بیر لە دوورخستنەوەی خاڤیێر ماسکیرانۆ لە پۆستی ڕاهێنەری لاوانی خوار تەمەنی (20 ساڵ) دەکەنەوە.

هۆکارەکەش بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە، کە هەڵبژاردەی لاوانی “تانگۆ” بەپێچەوانەی پێکهاتەی یەکەمەوە شکستێکی گەورەیان لە پاڵەوانێتی “کۆپا ئەمریکا” تۆمارکردووە.

لاوانی “ئالبی سێلسیتی” تەنها یارییەکیان لە پیرو بردووەتەوە، بە پاراگوای، بەڕازیل، کۆڵۆمبیا دۆڕاون و ماڵئاواییان لە پاڵەوانێتییەکە کردووە.

لەو بارەیەوە “ماسکی” ڕایگەیاندووە، “هیچم نییە بۆ وتن، هیچ بیانوویەکیشمان نییە، دەمەوێت بگەڕێینەوە بۆ ئەرجەنتین و بە ئارامی بیربکەینەوە، سوپاسی ئەو چانسە دەکەم کە پێمدرا.”

ڕۆژنامەی “سپۆرت” نووسیویەتی، لێدوانەکانی ماسکیرانۆ ئاماژەیە بۆ ئەگەرەکانی دوورخستنەوەی لە پۆستەکەی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) هالاند دووه‌م هاتریکی تۆمارکرد و ئارسیناڵ‌ لووتکه‌ به‌رنادات

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی پێنجه‌می خولی نایابی ئینگلیزی ئه‌نجامدران، یانه‌کانی ئارسیناڵ و مانچسته‌ر سیتی له‌  یاریگای خۆیاندا بردنه‌وه‌یان…
Total
0
Share