دادگای سلێمانی فرۆشتنی باڵەخانەی دادگا و كردنی بە پڕۆژەی بازرگانی ڕەتدەكاتەوە

سەرۆكایەتیی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی

دادگای سلێمانی دەنگۆی فرۆشتنی باڵەخانەی دادگاكە و كردنی بە پڕۆژەی بازرگانی ‏ڕەتدەكاتەوە و بەڵێنی ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەر بڵاوكردنەوەی “هەواڵی ناڕاست”ی ‏لەوجۆرە دەدات.‏

سەرۆكایەتیی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و ‏تیایدا دەڵێت، “لە چەند پەیجێكی فەیسبووك و میدیای ئەلیكترۆنیدا هەواڵێك بڵاوكراوەتەوە ‏گوایە بینای دادگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانی فرۆشراوە، ئێمە لە سەرۆكایەتیی دادگای ‏تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی وێڕای ئەوەی ئەو هەواڵە بێبنەما و ناڕاستە ‏بەدرۆدەخەینەوە، ئەو جۆرە هەواڵ و نووسراوانە بە چەواشەكاری دەزانین، كە مەبەستیان ‏تێكدانی میزاجی هاوڵاتییان و شڵەژانی ئاشتیی كۆمەڵایەتییە”.‏

سەرۆكایەتیی دادگای تێهەڵچوونەوە ئاماژە بەوەشدەكات، سكاڵا لەدژی هەر سایت و پەیج ‏و ئەكاونت و دەزگایەكی ڕاگەیاندن دەجوڵێنن كە “ئەو هەواڵە ناڕاستەیان بڵاوكردووەتەوە” ‏و ڕێكاری یاسایی توند و پێویستیان بەرامبەر دەگرنەبەر، تا “پەندی لێوەربگیرێت و چیتر ‏هاوڵاتیان لەخشتەنەبرێن و یاری بە میزاج و هەستیان نەكرێت”.‏

لەكاتێكی پێشتری ئەمڕۆدا لە هەندێك لە پەیج و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا دەنگۆیەك ‏بڵاوكرایەوە بەوەی بینای دادگای نوێی سلێمانی، كە دەكەوێتە دەروازەی شار، فرۆشراوە ‏و دەكرێت بە باڵەخانە و شوێنی نیشتەجێبوون.‏

بابەتی پێشتر

ڕێحانە ڕوونكردنەوە دەدات و داوای لێبووردن دەكات

بابەتی دواتر

دەستەی دەستپاكی 165 گەورە بەرپرس بەتۆمەتی گەندەڵیكردن دەباتە دادگا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەقینەوەیەک رۆژئاوای کوردستانی هەژاند

له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی گه‌نجانی منبج ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویدا و ژماره‌یه‌ك برینداری لێكه‌وته‌وه‌، هێزه‌ ئه‌منیه‌كانیش لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌باره‌یەوە دەستپێکردووە. روانگه‌ی سوریی بۆ…
Total
0
Share