ڕێحانە ڕوونكردنەوە دەدات و داوای لێبووردن دەكات

ڕێستۆرانتی ڕەیحانە دوای داخستنی بە بڕیاری قائیمقامیەت

ئەو ڕێستۆرانتەی شەوی ڕابردوو ڕووداوێكی شەڕ و تەقەكردنی تێدا ڕوویدا دەڵێت، ‏تەقەكردنەكە لەنێوان دوو كۆمپانیادا لەبەردەم ڕێستۆرانتەكەدا بووە و هیچ پەیوەندییەكی ‏بەوانەوە نییە.‏

شەوی ڕابردوو لە ڕێستۆرانتی ڕێحانە لە سلێمانی شەڕ و ئاڵۆزی لەنێوان پاسەوانەكانی ‏شاباز زەمانی-ی گۆرانیبێژ و پاسەوانەكانی ڕێستۆرانتەكەدا دروستبوو و بەهۆی تەقەی ‏پاسەوانەكانی زەمانی-یەوە كارمەندێكی ڕێستۆرانتەكە برینداربووە.‏

بەڵام ڕێستۆرانتەكە لە ڕوونكردنەوەیەكدا دەڵێت، بە بڕیاری لیژنە هاوبەشەکانی ‏قایمقامیەت و بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی بەهۆی بوونی کێشە و تەقەکردن لە ‏نێوان دوو کۆمپانیای سێکیوریتی لە بەردەم ڕێستۆرانتەکەی ئەواندا، دواجار لایەنی ‏پەیوەندیدار لەبری تۆمارکردنی سکاڵا لەسەر کۆمپانیای سێکیوریتییەکان و ڕاپێچکردنیان ‏بۆ دادگا، ‏‎ڕێستۆرانتەکەی ئەوانیان داخستووە.‏

ڕێستۆرانتەكە وێڕای نیشاندانی پابەندبوون بە بڕیارەكە داوای لێبوردن لەهەموو ئەوانە ‏دەكات كە بەهۆی ڕووداوەكەوە هەراسان بوون.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی یەکێتی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان باشترین رێگایە بۆ قووڵکردنەوەی زیاتری دیموکراسی

وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت، هەڵبژاردنی  پەرلەمانی کوردستان باشترین رێگایە بۆ قووڵکردنەوەی زیاتری دیموکراسی و تێپەڕاندنی ئەم بارودۆخە…
زیاتر ببینە

نەوزاد شێخ كامیل: بەشە ئاردی مانگی 4 زۆر باشە و داوا لە هاوڵاتییان دەكەین نەیفرۆشنەوە و بەكاریبهێنن

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم رایدەگەیەنێت، دەستكراوە بە دابەشكردنی بەشە ئاردی مانگی چوار بەسەر بریكارەكان كە لەو رێگایەوە دەدرێتە…
Total
0
Share