دەستەی دەستپاكی 165 گەورە بەرپرس بەتۆمەتی گەندەڵیكردن دەباتە دادگا

دەستەی دەستپاكیی عێراق ئاشكرایكرد، بڕیاری دەستگیركردن و بردنەبەردەم دادگای بۆ 165 گەورە بەرپرس بەتۆمەتی گەندەڵیكردن دەركردووە.

ئەو بەرپرسانە پلەی باڵایان لە دەوڵەتدا هەبووە و بەشێكیان هێشتا لە دەسەڵاتدان، وەك فەرمانگەی لێكۆڵینەوە لە دەستەی دەستپاكیی عێراق دەڵێت.

لەنێو ئەو 65 كەسەدا كە 9 كەسیان بڕیاری دەستگیركردن و 56یان بڕیاری بردنەبەردەم دادگایان بۆدەركراوە، پەرلەمانتارێكی ئێستا و پێنج پەرلەمانتاری پێشووی عێراق هەن.

فەرمانگەی لێكۆڵینەوە لە دەستەی دەستپاكیی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاندووە، لەنێو تۆمەتبارەكاندا دوو وەزیری پێشوو، بریكارێكی وەزیر كە ئێستا لە دەسەڵاتدایە و پارێزگارێكی ئێستا و چوار پارێزگاری پێشوو و پارێزگارێكی پێشووتر هەن.

ئاشكرایكردووە، بڕیارەكان 20 بەڕێوەبەری گشتی دەگرنەوە كە 11یان ئێستا لە پۆستەكانیاندان و هەشتیان بەڕێوەبەری گشتیی پێشوون و یەكێكیان پێشووترە، لەگەڵ 23 ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگا كە بڕیارەكانی دەستگیركردن و بردنەبەردەم دادگا دەیانگرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق تۆمەتباری تەقینەوەکەی 5ی ئۆکتۆبەری کەرکوکی دەستگیرکرد

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، دوای ئۆپەراسیۆنێکی چاودێری ورد، دەستگیرکردنی تۆمەتباری تەقینەوەی فرۆشگایەکی بازرگانی لە شاری کەرکوک راگەیاند. ئاژانسەکە…
Total
0
Share