لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا سێ برا گیانیان لەدەستدا

سێ برا قوربانییەكە

ڕووداوێكی هاتوچۆ لە سنووری قەزای شێخان گیانلەدەستدانی چوار كەسی لێكەوتەوە كە سیانیان برای یەكترن.

كاتژمێر 09:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ ڕووداوێكی هاتوچۆ لە جۆری پێكدادان لەنێوان كۆمه‌ڵگای چڕه‌ و گوندی مه‌لابروان لە قەزای شێخان سەر بە پارێزگای دهۆك ڕوویدا.

پەیامنێرمان پێی ڕاگەیاندین، ڕووداوەكە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی نیسان/ سەنی و مارسیدس/ ئەتیكۆ ڕوویداوە و بەهۆیەوە چوار كەس گیانیان لەدەستداوە، كە سیانیان برای یەكترن.

سێ براكە بەناوەكانی (كۆڤان، نێچیرڤان و یوسف) ته‌مه‌نیان له‌نێوان 18 – 24 ساڵاندایە.

فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر لە پەیامێكدا هۆكاری ڕووداوەكە بۆ بەكارهێنانی مۆبایل لەكاتی شۆفێریكردندا دەگەڕێنێتەوە.

بابەتی پێشتر

قائیمقامیەتی سلێمانی: لەبەر دەیان هۆكار باخی گشتی وەك خۆی دەمێنێتەوە

بابەتی دواتر

حکومەتی هەرێم 10 زیندانی ڕادەستی ئێران کردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share