قائیمقامیەتی سلێمانی: لەبەر دەیان هۆكار باخی گشتی وەك خۆی دەمێنێتەوە

باخی گشتیی سلێمانی

قائیمقامیەتی سلێمانی ڕەتیدەکاتەوە هیچ هەوڵێک هەبێت بۆ کردنی باخی گشتی بە پڕۆژەی ‏بازرگانی، پێشتریش شارەوانیی سلێمانی بەهەمان شێوە ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردبووەوە. ‏

لە ڕاگەیەندراوێکدا قائیمقامیەتی سلێمانی ئاشکرایکرد، بەھیچ شێوەیەک ھیچ ھەوڵێکی ‏لەوشێوەیە لە ئارادانییە، ڕێگەش بەوەنادرێت ئەم شوێنە گرنگ و مێژوویەی شار بکرێتە ‏ئامانج یان زیانی پێبگەیەندرێت.‏

قائیمقامیەتی سلێمانی نیگەرانیشە لە بڵاوکردنەوەی ئەو دەنگۆیانە. ‏

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، “باخی گشتیی سلێمانی، کە لە ساڵی 1937 دروستکراوە ‏دێرینترین و گرنگترین باخەکانی ئەم شارەیە، بەشێکی گرێدراوە لەگەڵ مێژووی ‏شارستانیی سلێمانی و یادەوەریی خەڵکەکەی، لەبەر دەیان ھۆکاری دیکە، ڕێگەنادرێت ئەم ‏سیما جوان و دیارەی شار لەناوببرێت، یان زیانی پێبگەیەندرێت”.‏

بۆیە قائیمقامیەتی سلێمانی دڵنیایی بە ڕای گشتی و ھەموو لایەک دەدات، “باخی گشتی و ‏سەرجەم شوێنە گرنگ و مێژووییەکانی سلێمانی وەک ناسنامەی سلێمانی و خەڵکەکەی ‏ھەر بە پارێزراوی دەمێننەوە”.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی سلێمانی مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كان ئاگادارده‌كاته‌وه‌‏

قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، بەهۆی کەمبوونەوەی كاتژمێره‌كانى کارەبای ‏نیشتمانی و پێویستیی زۆر بە کارکردنی مۆلیدە ئەهلییەکەن، لیژنە هاوبەشەکانی ‏قائیمقامیەتی…
زیاتر ببینە

عەلی رەئوف: لە زۆرینەی پەروەردەکان دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد

عەلی رەئوف نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست رایگەیاند، لە زۆرینەی پەروەردەکانی هەرێم دابەشکردنی مووچەی مانگی سێی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکردووە. عەلی…
Total
0
Share