عێراق.. بڕی ئەو قەرزە ئاشكراكرا كە پێویستە بۆ موچەی ئەمساڵ

لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، بڕی ئەو قەرزە ئاشكرادەكات، كە حكومەت پێویستیەتی بۆ دابەشكردنی موچەی سێ مانگی كۆتایی ئەمساڵ.

ئەحمەد جبوری، ئەندامی لیژنەی دارایی ڕایگەیاند، “لیژنەی دارایی لە پەرلەمان، لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ وەزارەتی دارایی، نووسراوێكی داوە بە وەزارەتەكە و داوای لێكردووە ڕوونكردنەوە بدات لەبارەی ئەو قەرزە زۆرەی داوایكردووە بۆ دابینكردنی موچە.”
وتیشی، “پێمان وایە حكومەت و وەزارەتی دارایی زیادەڕۆیی دەكەن و ئەو قەرزەی داوایانكردووە زۆرە، چونكە دابەشكردنی موچەی سێ مانگی كۆتایی ئەمساڵ، سەرباری داهات، پێویستی بە شەش تا حەوت ترلیۆن دینارە.”
بە گوتەی ئەو پەرلەمانتارە، دەكرێت حكومەت 10 ترلیۆن دینار قەرزبكات و بەوەش موچە بدات و خەرجییەكانی دیكەش پڕبكاتەوە.
ئەحمەد جبوری ئەمڕۆ دووشەممە 2ی تشرینی دووەم، لێدوانی بۆ میدیاكان داوە و ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە كە “لیژنەی دارایی، چاوەڕوانی حكومەتە ڕوونكردنەوە بدات سەبارەت بەو قەرزەی پێویستییەتی بۆ دەستەبەركردنی موچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و سوودمەندبووانی تۆڕی چاودێریی كۆمەڵایەتی.”
بابەتی پێشتر

پارێزگاری هەولێر لەسەر ڕوداوەكەی شەوی ڕابردوو ڕوونكردنەوە دەدات

بابەتی دواتر

عێراق.. چالاکوانێکی خۆپیشاندانەکان لە بەغدا کوژرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share