عەلی باپیر: ماستاوکردن بۆ فەرەنسا و وڵاتانی دیکە نامان گەیەنێت بە هیچ

ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان ڕایگەیاند، فەرەنسا خۆی لە چەندین لاوە لە کێشە و قەیراندایە و ماکرۆنیش لەبری چارەسەر، قەیرانەکانی قوڵتر کردووەتەوە و ماستاوکردن بۆ فەرەنسا و ئەمریکا و وڵاتانی دیکە کەس ناگەیەنێت بە هیچ.

عەلی باپیر، لە ئێوارە کۆرێکدا ئەمڕۆ 29 ی تشرینی یەکەم لە هەولێر رایگەیاند، “هێرشەکانی فەرەنسا و هاوبیرەکانی بۆسەر ئیسلام و پێغەمبەری ئیسلام ریشەیەکی مێژوویی هەیە و چەندینجار دووبارە بووەتەوە بەڵام هیچ کات نەیانتوانیوە بیروباوەڕی بەهێزی موسڵمانان لاوازبکەن، بەو هێرشانەی کردوویانە هەموو کاتێک خراپەکەی رووبەڕووی خۆیان بووەتەوە”.

ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان لە باسی ئەو کاردانەوانەی لە هەرێمی کوردستان هەبووە لەبارەی ئەو دۆخەوە کە دروست بووە ڕایگەیاند، “ئەوانەی سەردانی كونسوڵخانەی فەرەنسایان كرد تەنها بۆ خۆدەرخستن و خۆبردنە پێشەوە چوونەتە کۆنسوڵخانەی فەرەنسا و دەڵێن ئێمە پشتگیری فەرەنسا دەکەین چونکە پشتگیری کردن لە فەرەنسا واتە پشتگیریکردن لەو بێڕێزییەی بەرامبەر پێغەمبەر و ئیسلام کراوە، بۆیە ئەوانە بەو کردەوەیەیان گومانیان لەسەر موسڵمان بوونی خۆیان دروست کرد، چونكە وڵاتێك بێرێزی بەرامبەر بە پێغەمبەرەكەت بكات و تۆش بچیت پشتگیری لێبكەیت نازانم ئەمە چ واتایەكی هەیە”.

وتەکانی عەلی باپیر، ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان لە کاتێکدایە سەرۆکی فراکسیۆنەکەی لە پەرلەمانی کوردستان یاداشتێکی نیگەرانی دابووە کونسوڵخانەی فەرەنسا لە هەرێم و دواتر چەند پەرلەمانتارێکی دیکە سەردانی کونسوڵخانەکەیان کرد و پێچەوانەی یاداشتەکە لەگەڵ کونسوڵی فەرەنسا کۆبوونەوە.

بابەتی پێشتر

مێركڵ: ئەڵمانیا لە دۆخێكی كارەساتباری كۆرۆنا-دایە

بابەتی دواتر

ئەمریكا.. هەڕەشەی خۆپیشاندان دەكرێت گەر ترەمپ دەست لە هەڵبژاردن وەربدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دژەتیرۆر: چەند کەسێکی نابەرپرس پێگەکەیان بەکارهێناوە بۆ مامەڵەکردن بە پارچە زەوییەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی نووسراوی پەرلەمانتارێکی پەرلەمانی کوردستان بڵاوکردەوە، كە باسی لە مامەڵەكردن بە زەوییەوە لەلایەن دەزگاكەوە…
Total
0
Share