بەشار ئەسەد: تورکیا تیرۆریستی سوری بۆ شەڕی قەرەباغ ڕەوانە كردووە

بەشار ئەسەد ئەمڕۆ سێشەممە 6ی تشرینی یەکەم، ڕایگەیاند، تورکیا چەکدارانی سوری ڕەوانەی ناوچەی پێکدادانی نێوان ئەرمینیا-ئازەربایجان لە قەرەباغ دەکات، وەک پێشتر کە چەکداری سوری و ڕەگەزنامەی جیاوازی ڕەوانەی لیبیا کرد بۆ شەڕکردن.

بەشار ئەسەد لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە پشتڕاستکردنەوەی ئەو زانیارییانەی کە چەکداری سوری لەلایەن تورکیاوە ڕەوانەی قەرەباغ کراوە وتی، “ئێمە لە قسەکانمان دڵنیاین، نەک لەبەرئەوەی بەڵگەمان هەیە لەبەرئەوەی خوێندنەوەکان و بەڵگەکانی پیشوو ئەوە دەسەلمێنن”.

ئەسەد ئەوەشی ڕاگەیاندووە، “تورکیا پێشتر چەکداری وڵاتانی دیکەی لە ڕەگەزنامەی جیاواز هێناوەتە سوریا و بەکاریهێناون لە شەڕدا، هەروەها چەکداری سوری ڕەوانەی لیبیا کردووە، جگە لە چەکداری وڵاتانی دیکەش کە ڕەوانەی لیبیای کردوون، هەروەها ئەگەری زۆرە و دڵنیاشین لەوەی هەمان ڕێگە لە ناگۆرنی قەرەباغ دووبارە دەکاتەوە، چونکە پێشینەی ئەم هەڵسوکەوتەی هەیە، هەروەها تورکیا لایەنێکی دروستبوونی ئەو ناکۆکییانەیە”.

شەڕی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا لەسەر هەرێمی قەرەباغ گەیشتە 10 ڕۆژ و لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕەکەوە تا ئەمڕۆ لانیکەم 250 کەس کوژراون، تورکیاش لەم شەڕەدا نەیشاردووەتەوە بە ئاشکرا هاوکاریی ئازەربایجان دەکات و ئاشکراشیکردووە کە هەموو هاوکارییەک بۆ ئەو وڵاتە دەنێرێت.

شەڕی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا لە 27ی ئەیلول-ی ڕابردوو دەستیپێکرد، ئیلهام علێفی سەرۆکی ئازەربایجان حاڵەتی جەنگی لە ژمارەیەک لە شارەکانی وڵاتەکەی ڕاگەیاند، هەروەها قەدەغەی هاتوچۆ و باری لەناکاوی نیمچەیی ڕاگەیاند، لەگەڵ ئەوەشدا ئەرمینیا حاڵەتی جەنگ و باری لەناکاوی سەرتاسەری ڕاگەیاندووە.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا: هیوادارین کەنەدا دەستهەڵگرێت لە سیاسەتی دووفاقی

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی: ئەوقافی هەرێم ڕۆڵی هەبووە لە دروستکردنی پێکەوەژیانی ئاینی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share