عێراق.. چالاکوانێکی خۆپیشاندانەکان لە بەغدا کوژرا

چالاکوانێکی خۆپیشاندانەکان لە بەغداد، شەوی ڕابردوو 6ی تشرینی دووەم، لەلایەن ژمارەیەک چەکداری نەناسراوەوە کوژرا.

حاتەم جابری، ئەفسەری پۆلیسی عێراقی ڕایگەیاند، ژمارەیەک چەکداری نەناسراو لەسەر ڕێگای محەمەد قاسم لە ناوەڕاستی بەغداد دەستڕێژی گوللـەیان لە غازی ئەبو محەمەد، چالاکوانی خۆپیشاندانەکانی بەغداد کرد لەوکاتەی ناوبراو لە گۆڕەپانی تەحریرەوە لە ڕێگادا بووە بۆ چوونەوە بۆ ماڵەکەی خۆی.

حاتەم جابری وتیشی، “لە ئاکامی دەستڕێژەکەدا، غازی ئەبو محەمەد دەستبەجێ گیانیلەدەستداوە”.

ڕاشیگەیاند، ناوبراو ئەفسەری خانەنشین بووە بە پلەی عەمید و ماوەی ساڵێکە وەک چالاکوان لە مەیدانی خۆپیشاندانەکاندا دەبینرا.

تاوەکو ئێستا لایەنە ئەمنییەکانی عێراق هیچ ڕاگەیەنراوێکیان لەمبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەعرەجی: یاسای هەڵبژاردن بۆ دابەشكردنی عێراقە و شیعە زۆرینە لەدەستدەدات

بەها ئەعرەجی، جێگری سەرۆكوەزیرانی پێشووتری عێراق دەڵێت، “پرۆژەیاسای هەڵبژاردنەكان، پرۆژەیەكی نێودەوڵەتییە بۆ دابەشكردنی عێراق.” پێشبینیش دەكات شیعە زۆرینەی…
Total
0
Share