پارێزگاری هەولێر لەسەر ڕوداوەكەی شەوی ڕابردوو ڕوونكردنەوە دەدات

پارێزگاری هەولێر بەوەكالەت ڕایدەگەیەنێت، لە ڕوداوەكەی شەوی ڕابردوودا پۆلیسێك كوژراوە و چەند ئەفسەر و پۆلیسی دیكەش برینداربوون و دەشڵێت، بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباری ڕوداوەكە و ڕادەستکردنی بە دادگا، تەواوی هێزە ئەمنیەکانمان ڕاسپاردووە.

هێمن قادر، پارێزگاری هەولێر بەوەکالەت ئەمڕۆ دووشەممە 2ی تشرینی دووەم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاشكرایكرد، شەوی ڕابردوو لە گەڕەكی عەدالەی شاری ھەولێر، تۆمەتبارێك کە فەرمانی دەستگیركردنی لەدادگا بۆ دەرچووبوو، ئامادەنەبووە خۆی ڕادەستی پۆلیس بكات.

دەشڵێت، تۆمەتبار ڕوبەڕووی ھێزەكانی پۆلیس بوەوە و تەقەی لە ئەفسەران و پۆلیس کرد و بەوهۆیەوە پۆلیسێك كوژرا و چەند ئەفسەر و پۆلیسێکی دیکەش بریندارن.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ڕوبەڕوبوونەوەی هێزەكانی پۆلیسی هەولێر و تۆمەتبارێکدا، پۆلیسێک کوژرا و بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی شارەكەش ڕایگەیاند، کوژراوەکە کوڕی عەقید عیزەدینی بەڕێوبەری پۆلیسی ناوشاری هەولێرە كە ئەویش لەو ڕوداوەدا بریندار بووە.

پارێزگاری هەولێر بەوەكالەت ئەوەش دەخاتەڕوو، وێڕای ئیدانەکردنی ئەو تاوانەی کە دەرهەق بە هێزەکانی پۆلیسی شارەکەمان کراوە، لەکاتێکدا ئەوان لەئەرکی خۆیاندا بوونە بۆ چەسپاندنی یاسا، “بۆ دەستگیرکردنی تاوانبار و ڕادەستکردنی بەدادگا، تەواوی هێزە ئەمنیەکانمان ڕاسپاردووە، لە زووترین کاتدا تاوانبار دەستگیربکرێت”.

بابەتی پێشتر

بەریتانیا بۆ یەكلاكردنەوەی 'تاوانی جەنگ'ی سەربازانی لەعێراق 26 ملیۆن دۆلاری خەرجكردووە

بابەتی دواتر

عێراق.. بڕی ئەو قەرزە ئاشكراكرا كە پێویستە بۆ موچەی ئەمساڵ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share