شانەی ئەمنی داوای ڕاگرتنی سنووربەزاندنەكان لە توركیا دەكات

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق سەرکۆنەی بۆردوومانەکانی شەوی ڕابردووی تورکیای ‏بۆسەر شەنگال و مەخمور کرد، داوای ڕاگرتنی سنووربەزاندانەکان و ڕێزگرتنی ‏ڕێککەوتنە نێودەڵەتییەکان دەکات.‏

لە ڕاگەیەندراوێکدا شانەی ئەمنیی عێراق ئاشکرایکردووە، سەرکۆنەی ئەو ‏پێشێلکارییانەی تورکیا دەکەن کە شەوی ڕابردوو تورکیا لە هەرێمی کوردستان و ‏بەدیاریکراوی لە (شەنگال و مەخمور) ئەنجامیداوە.‏

شانەكە دەڵێت، “ئێمە لەکاتێکدا سەرکۆنەی ئەو کارانە دەکەین، هێزەکانمان هەر ‏پێشێلکارییەک لەهەر لایەنێکەوە بێت ڕەتدەکەنەوە”، داواش لە تورکیا دەکات پابەندبێت بە ‏پاراستنی دراوسێیەتی بەپێی ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان.‏

هەروەها داوای ڕاگرتنی سنووربەزاندنەکان، ڕێزگرتن و پابەندبوون بە بەرژەوەندییە ‏هاوبەشەکانی هەردوو وڵات دەکات و داوای دووبارەنەکردنەوەی ئەو کردەوانە دەکات، ‏‏”عێراق ئامادەیە بۆ هاوکاریی نێوان هەردوو وڵات لەسەر پرسە ئەمنییەکان لە سنوورە ‏هاوبەشەکاندا”.‏

شەوی ڕابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا كامپی ڕوستەم جودی-یان لە مەخمور و ‏هەروەها شەنگالیان بۆردومانکرد.‏

بابەتی پێشتر

تارق حەرب یاساناسی عێراقی کۆچی دوایی کرد

بابەتی دواتر

بەرشلۆنە لەسەر هەڵوێستی خۆی بەرامبەر دێمبلی سوورە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share