تارق حەرب یاساناسی عێراقی کۆچی دوایی کرد

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە تارق حەرب یاساناسی ‏دیاری عێراقی جەڵتەی دڵ لێیداوە و كۆچی دوایی كردووە.‏

زیاد تارق، کوڕی تارق حەرب لە هەژماری تایبەتی ئەو یاساناسە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ‏فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە، “بەیانیی ئەمڕۆ باوکم لە تەمەنی 78 ساڵیدا لە ماڵەکەی ‏خۆی لە ناوچەی کازمیەی بەغداد کۆچی دوایی کرد”.‏

ئاماژەی بەوەشکردووە، تەرمی ناوبراو هەر لە کازمیە بە خاکدەسپێردرێت.‏

تارق حەرب لە ساڵی 1945 لە شاری بەغدا لە دایکبووە، نووسەر و یاساناسێکی دیاری ‏عێراقی بووە و بەردەوام لەبارەی پرسە دەستووری و یاساییەكانی عێراق قسەی هەبووە.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەڵۆ عەسکەری: لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕياری ناردنی مووچە نەدرا

هەڵۆ عەسکەری رایدەگەیەنێت، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ، بڕیاری ناردنی مووچەی مانگی یەک نەدرا. هەڵۆ عەسکەری، وەزیری ژینگەی عێراق ئاشکرایکرد،…
Total
0
Share