بەرشلۆنە لەسەر هەڵوێستی خۆی بەرامبەر دێمبلی سوورە

دێمبلی خوازیارە ئیدارەی بەرشلۆنە پەشیمان ببنەوە لە سزادانی و لە یارییەكانی كۆتایی وەرز بەشداری بكات و ئیدارەی یانەكەش سورە لەسەر جێبەجێكردنی یاساكانی.

یانەی بەرشلۆنە هەوڵێكی زۆری دا لە گواستنەوەی زستانەدا دەستبەرداری دێمبلی ببێت و بیفرۆشێت، بەڵام یاریزانە فەڕەنسییەكە دواجار بڕیاریدا تا كۆتایی وەرز بمێنێتەوە.

ئیدارەی بەرشلۆنە بڕیاریدابوو گەر دێمبلی نەڕوات، تا كۆتایی وەرز یاریی پێنەكات و لەسەر كورسی یەدەگ داینێت.

ئێستاش كە نەڕۆیشتووە، پێیانوتووە بڕیارەكە ناگۆڕدرێت و لەسەر كورسی یەدەگ دەمێنێتەوە تا كۆتایی وەرز.

دێمبلی لە ڕێگەی بەڕێوەبەری كارەكانییەوە هەوڵی داوە كێشەكانی لەگەڵ بەرشلۆنە چارەسەر بكات بەڵام لاپۆرتای سەرۆكی بەرشلۆنە سورە لەسەر ئەوەی لەسەر كورسی یەدەگ دایبنێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) چێڵسی به‌ دوو گۆڵی زه‌یاش و سیلڤا له‌ تۆتنهامی برده‌وه‌

یانه‌ی چێڵسی له‌چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 23ی خولی نایابی ئینگلته‌را ڕووبه‌ڕووی تۆتنهام بووه‌وه‌، یارییه‌ ئاگرینه‌که‌ به‌بردنه‌وه‌ی شینپۆشه‌کان کۆتاییهات. ئەمڕۆ…
Total
0
Share