شانەی ئەمنی: 10 ئەندامی داعش لە کەرکوک دەستگیرکران

شانەی ئەمنیی عێراق ئاشکرای کرد کە 10 چەکداری ڕێکخراوی داعشیان لەناو شاری کەرکوکدا دەستگیرکردووە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا شانەی ئەمنیی عێراق ڕایگەیاند، “بە پشتبەستن بە زانیاریی ئاژانسی هەواڵگریی عێراق و لێکۆڵینەوەکانی فیدراڵی لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق 10 تیرۆریستی ئەندامی ڕێکخراوی داعش کە بەپێی ماددەی 4ی تیرۆر داواکرابوون دەستگیرکران”.

ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو 10 ئەندامەی داعش شانەی نوستووی ڕێکخراوەکە بوون لەناو شاری کەرکوکدا کاریان کردووە، پاڵپشتیی لۆجیستیی داعشیان کردووە، هەروەها لە هەندێک حاڵەتدا وەک چەکداری ڕێکخراوەکە کاریانکردووە لە کەرکوک و دەوروبەری.

شانەی ئەمنی ئاشکرایکردووە، وتەی سەرەتایی لەو ئەندامانەی داعش وەرگیراوە و دانپێدانانی سەرەتاییان بە تاوانەکانیان وەرگیراوە.

بابەتی پێشتر

وێنە.. مەخمور - كارگە و كورەی بەرهەمهێنانی خشتی سوور

بابەتی دواتر

گەریلایەکی خەڵکی ئیستانبول لە نزیک بانە گیانیسپارد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share