پێشبینیی شەپۆلێکی بەفربارین لە هەرێمی کوردستان دەکرێت

بەپێی پێشبینیی وێبسایتەکانی چاودێریکردنی کەشوهەوا، چاوەڕواندەكرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا شەپۆلێکی بەفر و باران بارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان بکات.

پێشبینییەکانی کەشناسی ئاماژە بەوە دەکەن، لە ڕۆژی چواری شوباتەوە ناوچەکە دەکەوێتەژێر کاریگەریی بارستەهەوایەکی ساردەوە و بەهۆیەوە پێشبینی بەفر و باران بارین دەکرێت.

زانیارییەکان بەو شێوەیەن لە چواری شوباتەوە بۆ ماوەی هەفتەیەک هەرێمی کوردستان دەکەوێتەژێر کاریگەریی ئەو نزمە پاڵەپەستۆیەوە و بەفرێکی زۆر لە ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت.

بەهۆی زۆریی مەودای پێشبینیکردنەکەوە، ئەگەری هەیە پێشبینییەکان گۆڕانکارییان بەسەردابێت.

بابەتی پێشتر

واشنتن ئامادەی دانوستانی ڕاستەوخۆیە لەگەڵ ئێران

بابەتی دواتر

یونسێف: بەهۆی کۆرۆناوە 61%ی منداڵان تووشی خەمۆکی و گۆشەگیری بوون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگر لە چیای ئەزمەڕ كەوتەوە

وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە بناری چیای ئەزمەڕ لە سلێمانی ئاگركەوتەوە و تیمەكانیان لە هەوڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكەدان.…
Total
0
Share