پۆلیسی هەولێر بکوژێکی لەکاتی ڕووداوەکەدا دەستگیرکرد

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر ئاشکرایکرد کەسێکیان بەتاوانی کوشتن لەکاتی تاوانەکەدا دەستگیرکردووە، هۆکاری ئەنجامدانی کوشتنەکەش کێشەی نێوانیان بووە لەسەر پوش و پاوان.

لەلێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی ئیستا هۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیسی هەولێر وتی، ” بەشی پۆلیسی شەقڵاوە، بنکەی پۆلیسی باسرمە، ئاگادارکراونەتەوە لە حاڵەتێکی کوشتن لە گوندی (شێخ مەمودیان) و گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە”.

بەپێی وتەبێژی پۆلیسی هەولێر، بکوژەکە ناوی (م. ا. ح)ە و کەسێکی بەناوی کەنعان ڕەقیب عەزیز کوشتووە.

کێشەی نێوان بکوژ و کوژراوەکە لەسەر پوش و پاوان و کێسەی زەوی بووە و لەکاتی ڕووداوەکەدا پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنەکە و بکوژەکەیان دەستگیرکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرگریی تورکیا ڤیدیۆی بۆردومانەکانی ئەمڕۆی سەر هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە

وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە ڕاگەیەندراوێکدا، کە ڤیدیۆیەکیشی لەگەڵدا بڵاوکردووەتەوە، ڕایگەیاندووە، “لە ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانیدا 28 ئامانجی پەکەکە کراونەتە ئامانج”،…
Total
0
Share