محەمەد حاجی مەحمود: با چیتر داوای پاره له عێراق نەکرێت

محەمەدی حاجی مەحمود داوا دەكات كورد لە بەغداد بكشێتەوە و سێ خالیش بۆ پەرلەمانی كوردستان پێشنیار دەكات.

پاش پەسەندكردنی پرۆژەیاسای قەرز لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە محەمەد حاجی مەحمود، سكرتێری گشتیی حزبی سۆشیالیست دیموكراتی كوردستان درەنگانێكی شەوی ڕابردوو چوارشەممە 11ی تشرینی دووەم لە ڕاگەیەندراوێكدا دەڵێت، “کۆبوونەوەکەی پەرلەمانى عێراق، لەسەر پەسەندکردنى پرۆژەیاساى قەرز بۆ دیاریکردنی پشکی کورد لە قەرزەکەدا بوو، بەڵام شۆڤێنیی عەرەبی لەناو پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەکەیان بەلاڕێدا برد بۆ بڕینی بودجە و موچەی هەرێمی کوردستان”.

محەمەد حاجی مەحمود ئەوەشی خستوەتەڕوو، “من پێشتریش باسم کرد، ئەگەر هەموو داهات و خاک و میلەتیش تەسلیم به عێراق بکرێت، عێراق ئاماده نابێت بودجه و موچه و مافی ڕەوای گەلی کوردستان بدات، بەڵام ئەمڕۆ زیاتر ماھیەتی عێراقییەکان دەرکەوت و سونه و شیعه لەگەڵ ئەو هەموو دوژمنایەتیەی هەیانه، بەڵام ئەمڕۆ شیعه و سونه هەردووکیان هەر عەرەب بوون و پێکەوه بە یەک دەنگ داوای بڕینی بودجه و موچەی هەرێمی کوردستانیان کرد”.

سكرتێری گشتیی حزبی سۆشیالیست دیموكراتی كوردستان ئاماژەی بەوەشكردووە، “سونه و شیعه یەکبوون له دژی کورد، بۆیە من داوا له پەرلەمانی کوردستان دەکەم کۆبوونەوەیەک بکەن، بە هاوکاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حزبه سیاسییەکانی کوردستان، چەند خاڵێك بكەنە بڕیار”.

ئە خاڵانەی كە محەمەد حاجی مەحمود بۆ پەرلەمانی كوردستان پێشنیاری كردوون بریتین لە، “‏‎1-چیتر داوای پاره و بودجه و موچه له عێراق نەکرێت، 2-کورد له بەغداد بکشێتەوە، 3- ئەو داهاتەی هەیه له کوردستاندا ڕێکی بخەن و بە شێوەیەکی گونجاو و هەموو 30 ڕۆژ جارێک موچەی موچەخۆرانی هەرێم بدرێت، چاوەڕێی بەغداد نەبن و چیتر کورد لە بەردەم بەغداد و عەرەب زەلیل مەکەن”.

بابەتی پێشتر

شای سعودیە هۆشداری دەدات

بابەتی دواتر

جۆ بایدن كەسێكی بۆ پۆستی گەورە کارمەندانی کۆشکی سپی دامەزراند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەڵویستی یەكێتیی مامۆستایان لەبارەی دواكەوتنی مووچە و بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندنەوە ‏ڕاگەیەندرا

یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان لەبارەی دواكەوتنی مووچە و بایكۆتكردنی هۆڵەكانی خوێندنەوە ڕوونكردنەوە دەدات، بەرپرسێكی یەكێتییەكە ڕایدەگەیەنێت، “لەگەڵ وەزارەتی دارایی…
Total
0
Share