جۆ بایدن كەسێكی بۆ پۆستی گەورە کارمەندانی کۆشکی سپی دامەزراند

سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، جۆ بایدن پۆستی گەورە کارمەندانی کۆشکی سپی سپارد بە ڕۆن کلاین، کە ساڵانێکی زۆرە بەیەکەوە کار دەکەن.

بەپێی ڕاگەیەندراوێک کە لەلایەن تیمی گواستنەوەی دەسەڵات بۆ جۆ بایدن بڵاوکراوەتەوە، ڕۆن کلاین لە هەمان کاتدا دەبێتە ڕاوێژکاری باڵای جۆ بایدن.

سەبارەت بە ئەو كەسایەتییە، جۆ بایدن ڕایگەیاندووە، ”ڕۆن بۆ من زۆر بە بەهایە کە ساڵانێکی زۆر کارم لەگەڵ کردووە، لە 2009دا بەیەکەوە ئابوریی ئەمریکامان ڕزگارکرد کە یەکێک بوو لە خراپترین قەیرانەکانی مێژوومان، لە 2014دا سەرکەوتین بەسەر بارێکی لەناکاوی ترسناکی تەندروستیی گشتییدا، لەکاتێکدا وڵاتەکەمان لە ساتی قەیرانێکی وەهادا دووبارە یەکدەگرێت، ڕۆن لایەنگرێکی سیاسیی گونجاوە کە بەدوایدا دەگەڕێم بۆ پۆستی گەورە کارمەندانی کۆشکی سپی و توانا و ئەزموونی زۆری هەیە لەبارەی کارکردن لەگەڵ هەموو کەسێکدا”.

لای خۆیەوە، ڕۆن کلاین لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، ”خزمەتکردنی بایدن کە بۆ سەرۆکایەتیی ئەمریکا هەڵبژێردراوە شەرەفێکی گەورەیە بۆ من و شانازی دەکەم بەو متمانەیەی بە منی هەیە”.
هەروەها ڕۆن كلاین باسی لەوە کردووە کە بە تاسەوە چاوەڕوانی کارکردنە لەگەڵ جۆ بایدن و کەمالا هاریس کە بۆ جێگری سەرۆک هەڵبژێردراوە.

ڕۆن کلاین کێیە؟
ڕۆن کلاین کە بە درێژایی هەڵمەتی هەڵبژاردن وەک ڕاوێژکاری پلەدار خزمەتی جۆ بایدن-ی کردووە، لە سەردەمی باراک ئۆبامادا کاتێک جۆ بایدن جێگری سەرۆک بووە بەڕێوەبەری نوسینگەکەی بووە.

هەروەها ڕۆن کلاین لەمیانی بەرەنگاربوونەوەی ئێبۆلادا، پۆستی هەماهەنگیکاری لە کۆشکی سپی بەڕێوەدەبرد.

ڕۆن کلاین لە ساڵانی 1989-1992دا، گەورە ڕاوێژکاری جۆ بایدن بووە کاتێک لە لیژنەی دادوەری ئەنجومەنی پیران بووە و لە ساڵی 1988 و 2008دا، ڕاوێژکاری جۆ بایدن بووە کاتێک خۆی پاڵاوتبوو بۆ پۆستی سەرۆک.

هەروەها بەڕێوەبەری نوسینگەی جێگری سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا، ئال گۆر بووە لەمیانی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکاندا، کاری ڕاوێژکاری بۆ هەریەک لە سەرۆکەکانی پێشووتری ئەمریکا، باراک ئۆباما و بیل کلینتۆن و کاندیدانی دیموکراتەکان ئال گۆر، جۆن کێری و هیلاری کلینتۆن کردووە.

ڕۆن کلاین لە زانکۆی هاڤارد یاسای خوێندووە و لە زانکۆی جۆرج تاون وەک پرۆفیسۆری میوان کاری کردووە و خێزاندارە و باوکی سێ منداڵە.

بابەتی پێشتر

محەمەد حاجی مەحمود: با چیتر داوای پاره له عێراق نەکرێت

بابەتی دواتر

پەرلەمانتارێكی كورد: حكومەتی هەرێم لەنێوان دوو بژاردەدایە و سێیەمی نییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share