دانیشتووانی ڕزگاریی تازە ناڕازین مەسڵەحەی كۆن بكرێتە پڕۆژە

دانیشتووانی گەڕەکی ڕزگاری تازە لە سلێمانی ڕایانگەیاند پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون کە پێشتر شوێنەکەی بۆ سەوزایی دیاریکرابوو، ئێستا دەکرێت بە یەکەی نیشتەجێبوون و ئەوەش دانیشتووانی گەڕەکەکەی نیگەران کردووە.

لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا، دانیشتووانی گەڕەکی ڕزگاری تازە ئاماژەیان بەوەکرد ئەو پرۆژە نیشتەجێبوونەی بڕیاری لەسەر دراوە دووریی لە ماڵەکانی ئەو گەڕەکەوە زۆر کەمە و پێشتر بۆ سەوزایی تەرخانکراوە.

ئەو شوێنەی بڕیاردراوە بکرێت بە پرۆژەی نیشتەجێبوون ناوچەی مەسڵەحەی کۆنە، دانیشتووانی گەڕەکەکە ڕایانگەیاند کە ناڕازین لە خراپ بەکارهێنانی ئەو پارچە زەوییە.

بەپێی وتەی خەڵکی ئەو گەڕەکە پارچە زەوییەکە دەکرێت بە پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون کە لە چوار باڵەخانەی 24 نهۆمی پێکهاتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: پێویستە رووداوەکەی قەرەداغ و رووداوی هاوشێوەی لەم جۆرە هەموو لایەکمان بە ئاگا بهێنێتەوە

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم راگەیەندراوێکی لەسەر رووداوەکەی ئەمڕۆی قەرەداغ بڵاوکردەوە کە چوار شاخەوان لافاوبردنی و خنکان…
زیاتر ببینە

ژووری بازرگانیی سلێمانی: بەهۆی بەرهەمی دەرەکییەوە کارگە ناوخۆییەکان مەترسیی داخستنیان لەسەرە

ژووری بازرگانیی سلێمانی مەترسیی داخستنی بەشێک لە کارگەکانی بەرهەمهێنانی ناوخۆیی خستەڕوو، ڕایگەیاند بەهۆی نەبوون یان کەمیی ڕسوماتی گومرگ…
Total
0
Share