هەڵویستی یەكێتیی مامۆستایان لەبارەی دواكەوتنی مووچە و بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندنەوە ‏ڕاگەیەندرا

یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان لەبارەی دواكەوتنی مووچە و بایكۆتكردنی هۆڵەكانی خوێندنەوە ڕوونكردنەوە دەدات، بەرپرسێكی یەكێتییەكە ڕایدەگەیەنێت، “لەگەڵ وەزارەتی دارایی بەدواداچوونمان كردووە، دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكات و وەرزی دووەمی خوێندن پەكیناكەوێت”.

ئەحمەد گەرمیانی، جێگری سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان، كە لەسەر پشكی پارتی پۆستەكەی وەرگرتووە، بە تۆڕی میدیایی”ئێستا”ی ڕاگەیاند، ئەو مامۆستایانەی كە بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندنیان كردووە لەسەر ئەو هەڵویستەیان سزانادرێن ئەگەر لە ساڵێكدا جارێك ئەو هەڵویستە ڕابگەیەنن، وەرزی دووەمی خوێندنی ئەمساڵیش پەكیناكەوێت، وتیشی “بەپێی بەدواداچوونەكانمان لەگەڵ وەزارەتی دارایی، دابەشكردنی مووچەی مانگی شوبات بەبێ لێبڕین دەستپێدەكات و كێشەیەك لە كۆكردنەوەی داهات هەبووە و مووچە دواكەوتووە”.

بەرپرسەكەی یەكێتیی مامۆستایان ئاماژەی بەوەكرد، تەنها مووچەی مامۆستایان دوانەكەوتووە، بەڵكو سەرجەم فەرمانبەران مووچەی ئەم مانگەیان دواكەوتووە، وەزارەتی دارایی ئەو گرفتە چارەسەردەكات و دەستدەكرێت بە دابەشكردنی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران و مامۆستایان.

ئەمڕۆ چوارشەممە لە چەند خوێندنگەیەكی سنووری پارێزگای هەڵەبجە بەهۆی دواكەوتنی مووچەوە، ژمارەیەك مامۆستا بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندنیان كرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بازرگانیی هەرێم: لە سێ پارێزگای هەرێم زیاتر لە 210 هەزار تۆن گەنم رادەستی سایلۆکان کراوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بازرگانیی هەرێم بڵاویکردەوە، لە سەرەتای دەستپێکردنی وەرزی بە بازاڕکردنی گەنمی جوتیارانی هەرێم تا ئێستا 210 هەزار…
Total
0
Share