شارەوانیی سلێمانی: هەر فرۆشیارێک خۆڵ و خاشاک لەسەر شەقام بەجێبهێڵێت سزا دەدرێت

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئاگادارییەکی ئاراستەی فرۆشیاران و کاسبکارانی شەقامی سالم دەکاتەوە خۆڵ و خاشاک نەکەنە سەر شەقامەکە بەپێچەوانەوە سزادەدرێن.

لە راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانیدا هاتووە، “بەداخەوە کاسبکاران و فرۆشیارانی سەر شەقامی سالم زۆر بێباکانە شەقام و شۆستەکەیان پیسکردوە و خۆڵ و خاشاکی زۆریان بڵاوکردوەتەوە، هەروەها بوونەتە هۆی ناشرینكردنی ژینگەی ئەو شەقامە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، “تیمەكانی  شارەوانیی سلێمانی، ئاگاداری سەرجەم فرۆشیارانی ئەو شەقامە دەكاتەوە، کە پابەندبن بە دانانی حاوییە و سەلەی خۆڵ و پاکراگرتنی شۆستە و شەقامەکان”.

راشیگەیاندووە، بەپێچەوانەوە لێپرسینەوە لەگەڵ سەرپێچیكار دەكرێت و بەپێی یاسا و ڕێنماییەكان سزا دەدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سۆران عومەر: ئەو فەرمانبەرانەی ئەمساڵ خانەنشیندەكرێن 12 مووچەیان پێدەدرێت

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەو فەرمانبەرانەی ئەمساڵ خانەنشیندەكرێن 12 مووچەیان پێدەدرێت. سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق…
Total
0
Share