وتەبێژی كۆمەڵ: ماڵی خۆت پەرتەوازە بێت و باس لە یەكخستنی ماڵی ئەوانی دیكە ‏بكەیت!‏

لۆگۆی كۆمەڵی دادگەری

وتەبێژی كۆمەڵی دادگەری سەرسوڕمانی لەبارەی قسە و هەوڵەكانی پارتی بۆ یەكخستنی ‏ناو ماڵی سوننە و شیعە دەردەبڕێت، لەكاتێكدا كورد بە پەرتەوازەیی بەرەو بەغداد دەچێت.‏

محەمەد حەكیم، وتەبێژی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان لە نووسینێكدا لە تۆڕی ‏كۆمەڵایەتیی فەیسبووك، لەژێر ناوی (كورد چی دەكات!) دەڵێت، “سەیرە ماڵی خۆت ‏پەرتەوازە بێت، باس لە دەستکەوتی یەکخستنی ماڵی سوننەکان و دەستپێشخەری بۆ ‏یەکخستنی ماڵی شیعە بکەیت”.‏

ئەو پەیامەی بەرپرسەكەی كۆمەڵ لەكاتێكدایە ئەمڕۆ مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی ‏دیموكراتی كوردستان دەستپێشخەرییەكی بۆ یەكخستنی نێوماڵی شیعە و لێكنزیككردنەوەی ‏هەردوو بەرەی سەدر و چێوەی هەماهەنگی شیعەكان ڕاگەیاند.‏

بەرپرسانی پارتیش وەك دەستكەوتێك ئاماژەیان بەوەدا كە پارتی و بارزانی، دوای ‏یەكخستنی سوننەكان هەوڵ بۆ یەكخستنی شیعە لە پێكهێنانی حكومەتی ئایندە دەدات.‏

ئەمەش لەكاتێكدایە، بەهۆی ڕێككەوتنی پێشوەختە و نهێنیی پارتی لەگەڵ سەدر ‏و سوننەكان، سووربوون لەسەر وەرگرتنی پۆستی سەرۆك كۆمار، نێوماڵی كورد ‏پەرتەوازەیە و بەهۆیەوە پارتی و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دوو كاندیدیان بۆ پۆستی ‏سەرۆك كۆمار پێشكەشكردووە.‏

بابەتی پێشتر

کاتی خۆی وەڵامی بۆ گەندەڵییەکانی پێنەبوو، گەڕێندرایەوە هەرێم

بابەتی دواتر

عێراق بۆ ئەوروپا: 10 هەزار داعش لە ڕۆژئاوای كوردستانن و مەترسین بۆ جیهان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share