عێراق بۆ ئەوروپا: 10 هەزار داعش لە ڕۆژئاوای كوردستانن و مەترسین بۆ جیهان

ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق بە ئەوروپای وتووە، پێویستە وڵاتان داعشەكانیان كە لە گرتووخانەكانی ڕۆژئاوای كوردستانن، دادگایی بكەن، چونكە ژمارەیان 10 هەزار تیرۆریستن و مەترسیی ڕاستەقینەن.

قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق ڕایگەیاند، لە كۆبوونەوەكانی دوێنێیان لەگەڵ ناتۆ و ئەمڕۆش لەگەڵ باڵیۆزەكانی دەنیمارك و سوید و نەرویج، باسیان لە مەترسیداری ئەو چەكدارانەی داعش كردووە كە لە گرتووخانەكانی هەسەدەن.

ئاشكرایكردووە كە داوای لە وڵاتان كردووە ئەو هاوڵاتییانەیان كە سەر بە داعشن، بیانگەڕێننەوە و لە وڵاتەكانی خۆیاندا دادگاییان بكەن.

ئەعرەجی تویتێكی لەو بارەیەوە بڵاوكردووەتەوە و دەڵێت، پێمانڕاگەیاندن 10 هەزار تیرۆریستی داعش كە سەر بە 50 وڵاتن، ئێستا لە لە گرتووخانەكانی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە)دان لە حەسەكە، ئەوانە هەڕەشەیەكی ڕاستەقینەن بۆسەر ناوچەكە و جیهان.

بابەتی پێشتر

وتەبێژی كۆمەڵ: ماڵی خۆت پەرتەوازە بێت و باس لە یەكخستنی ماڵی ئەوانی دیكە ‏بكەیت!‏

بابەتی دواتر

دهۆك.. گەنجێك بەهۆی ڕەگەزگۆڕینەوە لەلایەن برایەكی خۆیەوە كوژرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كاروان یاروەیس: داوامانكرد لە یاسای بودجەدا بڕە پارەیەك بۆ ئاوەدانكردنەوەی هەڵەبجە تەرخانبكرێت

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، خوێندنەوەی دووەم و گفتوگۆ لەسەر پڕۆژەیاسای پارێزگابوونی هەڵەبجە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی…
Total
0
Share