گوندێکی سنووری چەمچەماڵ بۆردومانکرا

بەیانی ئەمڕۆ سنووری گوندی چنارتوو سەر بە ناحیەی ئاغجەلەر بۆردومانکرا.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا لە شەوی رابردووەوە درۆن بە ئاسمانی گوندەکانی سەر بە ناحیەی ئاغجەلەر دەسوڕێنەوە و ئەم بەیانییە لە دەوروبەری کاتژمێر 8:00 گوندی چنارتوویان بۆردومانکردووە.

تا ئێستا قەبارەی زیانەکانی بۆردومانەکە ئاشکرانەکراوە.

هەفتەی رابردووش جارێکی دیکە سنوورەکە بۆردومانکرا، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی و ماددی بەدواوە نەبوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاوڕێ تۆفیق: عێراق سەرەداوی گرنگی لەبارەی هێرشە درۆنییەکانی سەر هەرێم دەستکەوتووە

بەرپرسی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق، رایگەیاند، لەبارەی هێرشەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکان سەرەداوی گرنگ دەستکەوتوون. هاوڕێ تۆفیق، بەرپرسی پەیوەندییەکانی…
Total
0
Share