لەڕووداوێکی هاتوچۆدا لە دەربەندیخان سێ ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستدا 

بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر ڕێگای سلێمانی – دەربەندیخان سێ کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون کە سەرجەمیان ئەندامی یەک خێزانن.

لەلێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا ڕێژەن بورهان بەڕێوەبەری هاتوچۆی دەربەندیخان وتی، ڕووداوەکە لەنزیک گوندی قاشتی بووە و بەهۆیەوە دایک و باوکێک و منداڵێکیان گیانیان لەدەستداوە.

بەڕێوەبەری هاتوچۆی دەربەندیخان دەڵێت، لە ڕووداوەکەدا سێ منداڵی هەمان خێزان برینداربوون، تائێستاش هۆکاری ڕووداوەکە نەزانراوە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.

بابەتی پێشتر

فەرمی.. ئۆبامیانگ پەیوەندی بە یانەی بەرشلۆنەوە كرد

بابەتی دواتر

گروپێكی چەكدار ئاژەڵێك دەڕفێنن و بەرامبەر بە ئازادكردنی داوای پارە دەكەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕۆژێكی ئەم هەفتەیە پشووە

چوارشەممەی ئەم هەفتەیە بەبۆنەی سەری ساڵی ئێزدییەكان پشووی فەرمی دەبێت لەسەرجەم دەزگا و دامەزراوەكانی هەرێمی كوردستاندا. بەپێی ڕۆژژمێری…
Total
0
Share