فەرمی.. ئۆبامیانگ پەیوەندی بە یانەی بەرشلۆنەوە كرد

ئۆبامیانگی گابۆنی پشكنینی پزیشكی ئەنجامدا بۆ ئەوەی پەیوەندی بە یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانییەوە بكات.

ئۆبامیانگ هەر لەگەڵ گەیشتنی بە شاری بەرشلۆنە، گەیشتە بارەگای یانە كەتەلۆنییەكە و پشكنینی پزیشكی بە سەركەوتویی ئەنجامدا.

ئۆبامیانگ پێشتر لە ڕیزەكانی یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی دوورخرایەوە ئەوەش لەبەرئەوەی پابەندی ڕێنماییەكانی ئارتێتای ڕاهێنەر نەبوبوو.

ئۆبامیانگ چوارەم گرێبەستی یانەی بەرشلۆنەیە لە گواستنەوەی زستانەدا.

پێشتر یانەی بەرشلۆنە گرێبەستی لەگەڵ هەریەك لە یاریزانان فیران تۆرێس و دانیال ئالڤێس و ئاداما تراوری ئیمزاكردبوو.

چاڤی هێرناندێز دەیەوێت ئۆبامیانگ وەك هێرشبەری سەرە ڕم بەشداری بە ئۆبامیانگ بكات و هەر خۆشی گفتوگۆی لەگەڵ كردووە بۆ ئەوەی پەیوەندی بە یانەی بەرشلۆنەوە بكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) به‌رشلۆنه‌ له‌ گاڵاته‌سه‌رای برده‌وه‌ و گه‌یشته‌ چاره‌کی کۆتایی یوروپالیگ

ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه‌، چوار ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی 16ی یوروپالیگ ئه‌نجامدران، یانه‌کانی به‌رشلۆنه‌ و ئاتالانتا بێرگامۆ سه‌رکه‌وتنیان بۆ قۆناغی چاره‌کی…
Total
0
Share