وێنە.. عێراقییەکان لەسەر شەقام و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هۆشیار زێباری ڕەتدەکەنەوە

لەدوای کاندیدکردنی هۆشیار زێباری لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستانەوە بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار، شەقامی عێراقی ئەو کاندیدەی پارتی ڕەتدەکەنەوە و لە کوچە و کۆڵانەکانی شارەکانی عێراق وێنەی ڕەتکردنەوەی زێباری هەڵدەواسن، ئەمە جگە لەوەی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان هاژتاگی ڕەتکردنەوەی زێباری ئەکتیڤە.

هۆشیار زێباری، كە لەلایەن پارتی دیموكراتی كوردستانەوە كاندیدكراوە بۆ بوون بە ‏سەرۆك كۆمار، لە بەغداد دۆسیەی گەندەڵیی لەسەرە و شەش ساڵ لەمەوبەر متمانەی ‏لێسەندراوەتەوە.‏

بۆ پۆستی ‏سەرۆك كۆمار، كە پشكی كورد و یەكێتییە و بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری ئێستای ‏عێراقی بۆ پۆستەكە كاندید كردووە، لەبەرامبەردا پارتی كاندیدێكی بۆ پۆستەكە ‏پێشكەشكرد، سەرەڕای بانگەشەی بەردەوام بۆ یەكڕیزیی هێزە كوردستانییەكان.

بابەتی پێشتر

سەرچاوەیەك لە چێوەی هەماهەنگی بۆ ئێستا: پێكەوە دەچینە حكومەت یان دەبین بە ئۆپۆزسیۆن

بابەتی دواتر

وەزیری تەندروستی: %70ی نەخۆشانی کۆرۆنا تووشبووی ئۆمیکرۆنن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share