بڕیارێك لەبارەی هاوردەكردنی ئاژەڵی زیندووەوە جێبەجێدەكرێت

یەكێتیی هاوردە و ناردنكارانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت،بڕیارەكانی ئەنجومەنی وەزیرانیان بەدەستگەیشتووە دەربارەی هاوردەكردنی ئاژەڵی زیندوو هەر كەس ئارەزوومەندە دەتوانێت سوودمەندبێت.

یەكێتیی هاوردە و ناردنكارانی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، “تەواوی ئەندامانمان ئاگاداردەكەینەوە هەركەسێك ئارەزوومەندە بەهاوردەكردنی ئاژەڵی زیندوو دەتوانێت سوودمەندبێت لەم بڕیارەی ئەنجومەنی وەزیران لە وەرگرتنی ڤیزە لە وڵاتی ئەرمینیا كە دەوڵەمەندە لەبواری ئاژەڵی زیندوو هاوكاريیدەكرێت و بڕیارەكە بۆ ماوەی 180 ڕۆژە”.

ئەنجومەنی وەزیران بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی گۆشتی سوور لەبازاڕەكاندا چەند بڕیارێكی دەركرد كە بریتین لە:-

یەكەم/ هەڵپەساردنی وەرگرتنی ڕسوماتی باج ڕسوماتی گومرگ لەسەر ئاژەڵی هاوردەكراو تا كۆتایی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز.

دووەم/ هەڵپەساردنی كاركردن بە مەرجی مۆڵەتی هاوردەكردن( إجازە الإستیراد ) بۆ هاوردە كردنی ئاژەڵ بۆ ماوەی 180 ڕۆژ بە ڕەچاوكردنی چەند مەرجێك:-

1. جێبەجێكردنی سەرجەم ڕێنمایی و پشكنین و ڕێكارە ڤێتێرنەرییە كارپێكراوەكانی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە دەروازە سنووریەكان و خاڵە گومرگییەكان.

2.هاوردە كردنی ئاژەڵی زیندوو بەپێی ئەم بڕیارە بۆ دابینكردنی گۆشتی سوور لەبازاڕەكانی هەرێمدا دەبێت بەپێی مەرج و ڕێنمایەكانی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، بڕیارەكە هاوردەكردنی ئاژەڵ بۆ مەبەستی دیكە ناگرێتەوە.

3.ڕەچاوكردنی دۆخی لەوەڕگا و كەمی ئالیك و ماددە عەلەفییەكان و گرانبوونی نرخەكانیان پێویستە بەشێوەیەك بێت كار نەكاتە سەر لەوەڕگای ئاژەڵی ناوخۆ.

٤- كاریگەریی نەرێنی نەبێت لەسەر سامانی ئاژەڵی ناوخۆ.

سێهەم/ وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، پێداچوونەوەی پێویستدەكات بە دەرئەنجامەكانی جێبەجێكردنی ئەم بڕیارە لەدوای تێپەڕبوونی 60 ڕۆژ بەسەر جێبەجێكردنیدا لە ڕێگای هەڵسەنگاندنی دەرەنجامەكان لەو ماوەیەدا،  بەرزكردنەوەی ڕاپۆرت و پێشنیازی پێویست بۆ ئەنجومەنی وەزیران لەلایەن وەزارەتەوە.

چوارەم/ وەزارەتە پەیوەندییدارەكان بڕیارەكە جێبەجێدەكەن لە ڕۆژنامەی ( وەقایعی كوردستان ) بڵاودەكرێتەوە.

بابەتی پێشتر

بە هاتریکێک 98 دەفتەر دۆلاری وەرگرت !

بابەتی دواتر

بزووتنەوەی گۆڕان ئەو هەواڵانە ڕەتدەكاتەوە كە باس لە دانانەوەی خانەی ڕاپەڕاندن دەكەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share