سەرچاوەیەك لە چێوەی هەماهەنگی بۆ ئێستا: پێكەوە دەچینە حكومەت یان دەبین بە ئۆپۆزسیۆن

دوای ئەوەی سەدر، دوورخستنەوەی مالكی-ی كرد بە مەرجی بەشداریپێكردنی چێوەی هەماهەنگی لە حكومەتدا، مالكی وەڵامی دایەوە و بەڕێوەبەری نووسینگەكەشی بۆ “ئێستا” دوا و جەختیكردەوە كە لایەنەكانی چێوەی هەماهەنگی پێكەوە بەشداری لە كابینەی نوێی حكومەتدا دەكەن، بەپێچەوانەوە دەبن بە ئۆپۆزسیۆن.

لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر لەگەڵ چێوەی هەماهەنگیدا كۆبووەتەوە و پڕۆژەیەكی نوێی پێشنیازكردووە بۆ ئەو بەرەیە، ئەویش بەشداریكردنیانە لە حكومەتدا بەو مەرجەی نوری مالكی سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە حكومەتدا بەشدارنەبێت.

بەپێی سەرچاوەكان، سەدر ڕایگەیاندووە كە كێشەی تایبەت و كەسی لەگەڵ مالكیدا هەیە، بۆیە قایلنییە ئەو بەشداری لە حكومەتی نوێدا بكات.

لەبەرامبەردا چێوەی هەماهەنگی كە نوری مالكی یەكێكە لە سەركردە دیارەكانی، پێداگیریدەكات لەسەر بەشداریكردنی مالكی لە حكومەتدا.

وەك وەڵامێك بۆ موقتەدا سەدر، ئەمڕۆ پێنجشەممە نوری مالكی تویتێكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، وەڵامی ئەو كەسانە ناداتەوە كە ناكۆكییە سیاسییەكان دەكەن بە پرسی كەسی، وەڵامی ئەو بۆیان لە هەردوو گۆڕەپانی سیاسی و ئەمنیدا دەبێت.

مالكی نووسیویەتی، “دەستم درێژدەكەم بۆ باشترین پەیوەندی ئەگەر بەرژەوەندیی عێراق و گەلەكەی تیادابێت، بەبێ ئەوە حەزناكەم و خۆشحاڵنابم بەهیچ پەیوەندی و هاوبەشییەك لەگەڵ هەر لایەنێكدا كە زیان لە بەرژەوەندیی عێراق بدات”.

پەیامەكەی مالكی بەو جۆرە لە میدیا و لای بەشێك لە چاودێران شرۆڤەكرا كە نایەوێت لەگەڵ سەدر-دا بچێتە حكومەتەوە.

بۆ یەكلاكردنەوەی ئەو پرسە و زانینی بۆچوونی فەرمیی دەوڵەتی یاسا كە مالكی سەرۆكایەتی دەكات، تۆڕی میدیایی ئێستا پەیوەندی بە نووسینگەی تایبەتیی نوری مالكی-یەوە كرد، هیشام ڕكابی بەڕێوەبەری نووسینگەی مالكی ڕایگەیاند، پەیامەكەی ئەمڕۆی مالكی بەو واتایە نییە كە نایەوێت بەشداری لە حكومەتدا بكات.

وتیشی، “چێوەی هەماهەنگی مكوڕە لەسەر بەشداریكردنی هەموو لایەنەكانی پێكهێنەری چێوە لە حكومەتدا، ئەوەیان بە سەدر ڕاگەیاندووە كە یان هەمووان پێكەوە بەشداری دەكەن، یاخود بەشدارنابن لە حكومەتدا و دەبن بە ئۆپۆزسیۆن”.

بابەتی پێشتر

جیاوازیی مووچەی پێشمەرگە و پلەدارەکانی یەکەی 70 هاوتای یەکەی 80 دەکرێت

بابەتی دواتر

وێنە.. عێراقییەکان لەسەر شەقام و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هۆشیار زێباری ڕەتدەکەنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی وشكەساڵی و گۆڕانی كەشوهەواوە كۆچكردن لە سێ پارێزگای عێراق دەستیپێكردووە

دانیشتووانی سێ پارێزگای عێراق به‌هۆی وشكه‌ساڵی و گۆڕانی كه‌شوهه‌واوە كۆچكردن تیایدا دەستیپێكردووە. نووسینگه‌ی هه‌ماهه‌نگیی نه‌ته‌وه ‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ ڕاپۆرتێكدا…
Total
0
Share