فازڵ نەبی: بەهای 100 دۆلار نابێتە 130 هەزار دینار

د. فازڵ نەبی بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەهۆی گەندەڵییەكی زۆر لە كڕین و فڕۆشتن بە دۆلار لە عێراقدا و بە تایبەت لەلایەن چەند بەرپرسێكەوە بەهای 100 دۆلار دانابەزێت بۆ 130 هەزار دینار.

ئاشكراشیكرد، كاتێك یاسای بودجە پەسەندكراوە بەهای 100 دۆلار كە بە 130 هەزار دینار جێگیركراوە تەنها وەكو ژمارەیەك جێگیركراوە ئەگەر نا پێشتریش بانكی ناوەندیی عێراق ئەو بڕیارەی دەركردبوو و بڕیارەكەش جێبەجێكرا، بەڵام بەهای دۆلار دابەزینی بەخۆوە نەبینی.

بەبڕوای فازڵ نەبی، لەم قۆناغەی ئێستادا بەهای 100 دۆلار لە بازاڕەكاندا لە نێوان 144 هەزار دینار بۆ 145 هەزار دیناردا دەمێنێتەوە.

بابەتی پێشتر

سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی سەردانی ‎سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كوردستانی كرد

بابەتی دواتر

هەوای ئەم شارە پیسترینی جیهانە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share