جێگرەوەی جێنین پلاسخارت لە عێراق دیاریدەکرێت

رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان محەمەد بن عەوز نێردەی هەمیشەیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە سەڵتەنەی عەممان وەک نێردەی یونامی لە عێراق کاندیددەکات.

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، لەدوای ئەوەی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بە تێکڕای دەنگ بڕیاری لەبارەی کۆتاییهێنان بە ئەرکی جێنین پلاسخارت نێردەی تایبەتی سکرتێری رێکخراوەکە لە عێراق هێنا، لە ئێستادا محەمەد بن عەوز نێردەی هەمیشەیی رێکخراوەکە لە سەڵتەنەی عەممان بۆ شوێنگرەوەی کاندیدکردووە.

ئاشکراشیانکردووە، بەشێک لە لایەن سیاسییە عێراقییەکان ئەو کاندیدە رەتدەکەنەوە و داوا دەکەن کەسێکی بیانی کە عەرەب نەبێت بۆ ئەو پۆستە کاندیدبکرێت.

بڕیارە ئەرکی نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق تا کۆتایی ساڵی 2025 بەردەوام بێت و لەسەر داوای عێراق لەدوای ئەو وادەیە کۆتایی دێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق هەڕەشەی گواستنەوەی هاوبەشانی كۆڕەك تیلیكۆم بۆ سەر كۆمپانیاكانی دیكە دەكات

دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، كۆمپانیای كۆڕەك تیلیكۆم پابەندی ڕێوشوێنەكان نەبووە و دەڵێت، هەندێك ڕێوشوێنی گرتووەتەبەر و…
Total
0
Share