پیناڵدۆ یان پێسی.. کریستیانۆ و مێسی کامیان پادشای پەناڵتین؟

کێ پادشای جێبەجێکردنی لێدانە سزاکانە لە بواری تۆپی پێدا؟ ئەمە ئەو پرسیارەیە کە بەردەوام هاندەرانی لیۆ مێسی و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە یەکدی دەکەن.

هەوادارانی مێسی بەهۆی زۆری ڕێژەی گۆڵەکانی کریستیانۆ بە لێدانی سزا (پەناڵتی) نازناوی “پیناڵدۆ”یان پێبەخشیوە، پێیان وایە ئەو 700 گۆڵەی لە ژیانی وەرزشییدا تۆماریکردووە زۆرینەی لە ڕێگەی لێدانی پەناڵتییەوە بووە.

لە بەرانبەردا هەوادارانی “دۆن” ئەم وەرزە وەک نمونەیەک بۆ ژمارە خەڵەتێنەرەکان دەهێننەوە ودووپاتیدەکەنەوە، مێسی زیاتر لە کریستیانۆ پەناڵتی جێبەجێکردووە، بەڵکو ئەستێرە ئەرجەنتینیەکە بە پادشای پەناڵتی و نازناوی “پێسی” ناودەبەن، دوای ئەوەی شەش لە حەوت گۆڵی ئەم وەرزەی بە لێدسانی پەناڵتی تۆمارکرد.

پرسیارەکە ئەوەیە: ژمارەکان چی دەڵێن؟ کام لەم دوو ئەفسانە زیندووە پادشای لێدانە ڕاستەوخۆکانن؟

لە سەرەتای سەدەی بیستەوە کریستیانۆ و مێسی لە ڕیزبەندی گۆڵکاراندا جێگەی خۆیان کردووەتەوە، ئەگەر ڕێژەی ئاڕاستەکردنی لێدانە ڕاستەوخۆکان بۆ سەرجەم یاریزانان بە نمونە وەربگرین، بۆمان دەردەکەوێت لە ساڵی 2000وە هیچ یاریزانێک هێندەی ئەستێرەی ئەستێرەکانی پۆرتوگال لێدانی سزای جێبەجێنەکردووە.

ڕیزبەندییەکەش بەم شێوەیەیە:

1. کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ (یونایتد، ڕیاڵ، یوڤانتۆس) 135 گۆڵی بە لێدانی سزا تۆمارکردووە

2. لیۆ مێسی (بەرشلۆنە) 99 گۆڵ

3. فرانچیسکۆ تۆتی (ڕۆما) 80 گۆڵ

4. زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ (ئەیاکس، میلان، ئینتەر، یوڤی) 76 گۆڵ

5. فرانک لامپارد (چێڵسی) 67 گۆڵ

6. ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی (بایرن میونشن، دۆرتمۆند) 60 گۆڵ

7. ئیدینسۆن کاڤانی (پالێرمۆ، ناپۆلی، پاریس) 59 گۆڵ

8. ڕۆناڵدینیۆ گاوچۆ (پاریس، میلان، بەرشلۆنە، فلامینگۆ..) 55 گۆڵ

9. ئەلیساندرۆ دێل پیێرۆ (یوڤانتۆس) 52 گۆڵ

10. ئیدین هازارد (لیل، چێڵسی، ڕیاڵ) 52 گۆڵ

بابەتی پێشتر

لە یەكەم ڕۆژی خستنەڕوویدا پلەی ستەیشنی 5 لە بازاڕەكاندا نەما

بابەتی دواتر

عه‌لی دائی ده‌گرێته‌وه‌؟ کریستیانۆ پوشکاشی گرته‌وه‌ و بووه‌ چواره‌م گۆڵکاری مێژوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share