کلۆپ چاوەڕوانی وەڵامی شێرەکەی مەغریبە

یۆرگن کلۆپ، ڕاهێنەری یانەی لیڤەرپوڵ لەگەڵ لێپرسراوی کارەکانی سوفیان ئەمرابتی مەغریبی کۆبوونەوەی کردووە، بەتایبەتیش پەیوەندیی تەلەفۆنی لەگەڵ یاریزانەکەدا بەستووە.

ماڵپەڕی “سپۆرتس مۆڵ” بڵاویکردووەتەوە، کلۆپ بە دوای چارەسەرێکدا دەگەڕێت بۆ بەهێزکردنی هێڵی ناوەندی لیڤەرپوڵ، بەوپێیەی لە ئێستادا دووچاری ئاستەنگی بووە و ئاستی جۆردان هێندێرسۆن دابەزیوە و بەهۆی پێکانەوە نەیتوانیوە سوود لە تواناکانی نابی کیتا وەربگرێت، هەروەها فابینیۆی بەڕازیلی لەڕووی جەستەییەوە ئامادە نییە.

سەرچاوەکە پشتبەست بە زانیارییەکانی “فووت مێرکاتۆ”ی فەرەنسی ئاماژەی بەوە کردووە، کلۆپ بە تایبەتی پەیوەندی بە بریکاری سوفیان ئەمرابتی ئەستێرەی مەغریبەوە کردووە و داوای لێکردووە لە مێرکاتۆی زستانەدا پەیوەندی بە ڕیزەکانی “ڕێدز”ەوە بکەن.

ئەمرابت لە مۆندیالی 2022 دوای پێشکەشکردنی ئاستێکی بەرز، بە “شێرەکەی مەغریب” ناویدەکرد، لیڤەرپوڵ ناچارە بۆ واژۆکردنی گرێبەستەکەی کێبڕکێی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید بکات.

بابەتی پێشتر

عێراق سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەكانی هەرێم دادەمەزرێنێت

بابەتی دواتر

(13) یاریزانی ڕیاڵ مەدرید کۆتاییانهاتووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share