لە یەكەم ڕۆژی خستنەڕوویدا پلەی ستەیشنی 5 لە بازاڕەكاندا نەما

playstation 5

پاش چاوەڕوانی خوازیارانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە 12ی تشرینی دووەم كۆمپانیای سۆنی ژاپۆنی ئامێری (PlayStation 5)ی خستەڕوو، بەڵام هەرزوو ئامێرەكە لە بازاڕەكاندا نەما بەهۆی ئەو خواستە پێشوەختانەی لەسەری هەبوو.

بەپێی ئاژانسەكان فرۆشتنی ئامێرەكە لە یەكەم ڕۆژدا تەنها بۆ ئەو كەسانە بووە كە لەڕێی ئینتەرنێتەوە داوایان كردووە، لەكاتێكدا كۆمپانیای سۆنی دەیەوێت پابەندی بە دوركەوتنەوەی كۆمەڵایەتی تایبەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕەچاوبكات بەمەبەستی پاراستنی ژیان و سەلامەتی كڕیارانی بەرهەمە نوێیەكەی.

ئامێرە نوێیەكە لە سەنتەرەكانی فرۆشی ژاپۆن بە نرخی 500 دۆلار بۆ جۆری تایبەت بە خوێندنەوەی سی دی و 400 دۆلار بۆ جۆری ژمارەیی فرۆشرا.

پێشتر سۆنی ئاشكرایكرد كە یارییەكانی ئامێرە نوێیەكەی سنووردانانی جوگرافی تایبەت بە وڵاتانی تیادانابێت، واتە بەكارهێنەران دەتوانن بۆنمونە یارییەكانی تایبەت بە ژاپۆن لە هەر وڵاتێكی دیكە كارپێبكەن.

بەپێی كۆمپانیاكە پلەی ستەیشنی نوێ لە سەرەتای فرۆشتنیدا بە یەك ڕەنگ دەخرێتەڕوو و ئامۆژگاری بەكارهێنەرانیشی دەكات كە میمۆری هەڵگرتنی یارییەكان نەكڕن، بەهۆی ئەوەی سۆنی دواتر لیستێك تایبەت بە جۆرەكانی میمۆری ناوخۆیی ئاشكرادەكات لەوانەی لەگەڵ ئامێرە نوێیەكەیدا دەگونجێن.

بابەتی پێشتر

پلاسخارت لە كەركوك: هەڵبژاردنی داهاتوو گرنگ دەبێت

بابەتی دواتر

پیناڵدۆ یان پێسی.. کریستیانۆ و مێسی کامیان پادشای پەناڵتین؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share