زێدان بە مانچستەر یونایتد ناڵێت “نەخێر”

ڕاهێنەری فەرەنسی، زینەدین زێدان لە ئەگەری دوورخستنەوەی ئولی گۆنار سۆڵشایەر-دا ئامادەیە پۆستی ڕاهێنەری مانچستەر یونایتد وەربگرێت.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵ-ی بەریتانی لەزاری فابریزیۆ ڕۆمانۆ-ی ڕۆژنامەنووس و شارەزای ناوداری بواری گواستنەوەکانەوە ئاشکرایکردووە، ئەگەر یانەی مانچستەر یونایتد بڕیار لە دوورخستنەوەی ئولی گۆنار سۆڵشایەر بدات، داواکراوی سەرەکی بۆ جێگەکەی زینەدین زێدانە.

زێدان خەون دەبینێت لەدوای مۆندیالی 2022 جێگەی دیدیێ دیشامپی هاونیشتیمانی وەک ڕاهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسا بگرێتەوە، لەهەمان کاتدا چانسی ڕاهێنانی “ڕێد دێڤڵز” ڕەتناکاتەوە.

ڕۆمانۆ دووپاتیکردووەتەوە، ئەگەر یونایتد خواست لەسەر گواستنەوەی “زیزۆ” پیشانبدات، ڕاهێنەرەکە ڕەتیناکاتەوە و بە ئۆفەرەکە قایلدەبێت، بەڵام کێشەکە لەوەدایە تاوەکو ئەم ساتە خێزانی گلایزەرس 100% پشتیوانیی سۆڵشایەریان کردووە و پێناچێت بەم نزیکانە بڕیار لەدوورخستنەوەی بدەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) سێلیساو به‌ زه‌حمه‌ت سویسرای تێپه‌ڕاند و بلیتی (16)ی مۆندیالی بڕی

ئه‌مشه‌و دووشه‌ممه‌‌، گه‌ڕی دووه‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی جامی جیهانی 2022 له‌ قه‌ته‌ر به‌رده‌وامی هه‌بوو، هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر سویسرا…
زیاتر ببینە

یوڤانتۆس و ناپۆلی ڕێگری له‌ یاریزانه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کانیان ده‌که‌ن

سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ له‌ ئیتاڵیاوه‌ ئاشکرایانکردووه‌،‌ یانه‌کانی یوڤانتۆس و ناپۆلی بیر له‌ دابڕینی یاریزانه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کان له‌ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌کانیان ده‌که‌نه‌وه‌.…
Total
0
Share