زانكۆی سلێمانی یەكەمی هەرێم و سێیەمی عێراقە
خوێندنی باڵا ڕیزبەندی ئاستی زانكۆكانی بڵاوكردەوە

لۆگۆی زانكۆی سلێمانی

وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕیزبەندی باشترین زانكۆكانی لەسەر ئاستی هەرێم بڵاوكردەوە، زانكۆی سلێمانی لەسەر ئاستی هەرێم یەكەم و لەسەر ئاستی عێراق پلەی سێیەم باشترین زانكۆی گرتووە.

بەپێی ئەو ڕیزبەندییەی لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی كوردستانەوە بڵاوكراوەتەوە، دوای زانكۆی سلێمانی هەریەك لە زانكۆكانی سەڵاحەددین و دهۆك دێن، كە ڕیزبەندییەكەیان لەسەر ئاستی عێراق (9 و 11)یە.

پێشتر زانكۆی سلێمانی دوای بڵاوكردنەوەی یەكەمبوونی لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان وەك باشترین زانكۆ و لەسەر ئاستی عێراقیش وەك سێیەم باشترین زانكۆ ڕایگەیاند، هەڵسەنگاندنەكە لەلایەن پەیمانگای (SCImago) بۆ ڕیزبەندی دامەزراوەكان كراوە.

پەیمانگای (SCImago) بۆ ریزبەندی دامەزراوەكان كە بە (SIR) دەناسرێت، ساڵانە بەپێی پێوەری زانستی ڕیزبەندی بۆ زانكۆكانی جیهان دەكات.

پەیمانگاكە لە چەند سێكتەری جیاوازدا ڕیزبەندی بۆ ئاستی زانكۆ و دامەزراوە ئەكادیمییەكان دەكات لەوانە، (حكومی، تەندروستی، خوێندنی باڵا و تایبەت) پێوەر و ستانداردەكانی هەڵسەنگاندنیش ئەم بوارانە لەخۆدەگرێت، هەگبەی توێژینەوەكان، هەماهەنگیی نێودەوڵەتی و ئاستی بڵاوكراوەكان (ئیمپاكت فاكتەر).

بۆ بینینی ڕیزبەندییەكە كلیك لێرە بكە.

ڕیزبەندی زانكۆكانی هەرێم وەك ئەوەی وەزارەتی خوێندنی باڵا بڵاویكردوەتەوە:

بابەتی پێشتر

لە هەولێر پرسەدانان لە هۆڵەكان كرایەوە و لەناو ماڵ و ژێرخێمە قەدەغەكرا

بابەتی دواتر

مۆدێرنا تاقیكردنەوەی ڤاكسینێكی تایبەت بە ئۆمیكرۆن دەستپێدەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share