لە کەلار ئەمساڵ دوو هێندەی پار باران باریوە

لەدوێنێوە شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی گەرمیانیش بڵاویکردەوە، ئەمساڵ تا ئێستا دوو هێندەی ساڵی پار باران لە سنوورەکەیان باریوە.

بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی گەرمیان ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویکردەوە، “بە پێی ئاماری هۆبەی کەشناسی لە بەڕێوەبەڕایەتی گشتی کشتوکاڵی گەرمیان لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا لە سنووری قەزای کەلار 6.8 ملم و لە سنووری کفری 8.6 ملم و لە ناحیەی پێباز 7.5 ملم و لە ناحیەی مەیدان 8 ملم ولە قەزای خانەقین 2.5 ملم بارانباریوە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “ئەمساڵ تا ئەمڕۆ لە سنووری کەلار 147.1 ملم بارانباریوە، لە کفری 155.8، لە خانەقین 144.9 ملم و لە پێباز 169 ملم و لە ناحیەی مەیدان 186.5 ملم باران بارانباریوە”.

ئاشکراشیکرد، “لە زۆرینەی ناوچەکانی گەرمیان ئەمساڵ تا ئێستا دوو هێندەی ساڵی پار باران باریوە”.

بابەتی پێشتر

دوو کەس بە تۆمەتی 30 تاوانی دزی لە سیتەک دەستگیرکران

بابەتی دواتر

بانکی ناوەندی بڕیاری نوێ لەبارەی دابەزاندنی بەهای دۆلار دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

 نوێنەرایەتیی بەڕێوەبەرێتی خۆسەری ڕۆژئاوا لە هەرێم: سێ ئەندامە دەستگیركراوەكەمان لای پارتین

پارتی دیموكراتی كوردستان لەڕێگەی سەرۆكایەتیی هەرێمەوە بە نوێنەرایەتیی خۆسەری ڕۆژئاوای وتووە، سێ كەسە دەستگیركراوەكە لای پارتین، نوێنەرایەتییەكە لە…
Total
0
Share