لە هەولێر پرسەدانان لە هۆڵەكان كرایەوە و لەناو ماڵ و ژێرخێمە قەدەغەكرا

هه‌ر كه‌سێك پابه‌ندنه‌بێت سزاده‌درێت

ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر دەڵێت، دوای ئەوەی لەلایەن وەزارەتی ئەوقافەوە هۆڵەكانی پرسەدانان كرانەوە، جگە لە هۆڵەکان پرسەدانان لە (ماڵ، کۆڵان، ژێرخێمە، باخچە و هەر شوێنێکی دیكەی گشتیى) بەهەموو شێوەیەک قه‌ده‌غه‌یه‌.

ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە، لەئێستادا بە بڕیارى وەزارەتى ئەوقاف و کاروبارى ئاینى هۆڵەکانى پرسەدانان بە ڕێنمایی و ڕێنوێنى تایبەت کراوەتەوە.

دەشڵێت، بەهۆى ئەو دۆخە مەترسیدارەى تەشەنەکردن و بڵاوبوونەوەى خێراى ڤایرۆسى کۆرۆناى نوێ (ئۆمیکرۆن) و بۆ پاراستنى سەلامەتیى تەندروستى گشتیى شارەکەمان و پارێزگاریکردن لەگیانى هاوڵاتییان، جگە لە هۆڵەکان، پرسەدانان لە (ماڵ، کۆڵان، ژێرخێمە، باخچە و هەر شوێنێکی دیكەی گشتیى) بەهەموو شێوەیەک قه‌ده‌غه‌یه‌.

ژووری ئۆپەراسیۆنی هەولێر دووپاتیشیدەكاتەوە، هه‌ر كه‌سێك پابه‌ندنه‌بێت سزاده‌درێت، بنکەکانى پۆلیس، ئاسایش، شارەوانی و موختارى گەڕەکەکان ڕاسپێردراون چاودێرى سنوورەکانى خۆیان بکەن و ڕێکارى پێویست لەبەرامبەر هەر کەسێک بگرنەبەر کە سەرپێچى دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی: یەکێتی لەگەڵ دەستورێکدایە بۆ هەرێم گەلپەسەند بێت و ڕای لایەنەکانی لەسەربێت

ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ شاندێکی پەرلەمانی بەریتانیا ڕایگەیاند، یەکێتی لەگەڵ دەستورێکدایە بۆ هەرێم، کە ڕای…
زیاتر ببینە

دوو کەس بەتۆمەتی کوشتنی خاوەن پێداویستییەکی تایبەت و دزینی ئۆتۆمبێلەکەی دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی کەرکوک ڕایگەیاند کە کەسێکی خاوەن پێداویستیی تەیبەت دوای پێنج ڕۆژ بێسەروشوێنبوونی ئەمڕۆ تەرمەکەی دۆزراوەتەوە و تۆمەتباری…
Total
0
Share