وەزارەتی كارەبای هەرێم دەڵێت، سایتێكی تایبەت بە زانینی پسوڵە و بڕی كارەبای بەكارهێنراوی هاوبەشان خستووەتەكار.
وەزارەتەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا دەڵێت، هاوبەشانی کارەبا، لەمەودوا دەتوانن بە سەردانکردنی ماڵپەڕی خزمەتگوزاریی کارەبا و داخڵکردنی ژمارەی ئەژمارەکەیان، پسوڵەی کارەباکەیان ببینن و ئاگاداریی کات و بڕی کارەبای بەکارهێنراو بن.
ڕوونیشیكردوەتەوە، خزمەتگوزارییەكە لەئێستادا لە هەولێر و دهۆک كەوتووەتەكار و بەمنزیکانەش لە سلێمانی و هەڵەبجە دەکرێتەوە.
بۆ بەدەستهێنانی خزمەتگوزارییەكە و زانینی بڕی كارەبای بەكارهێنراو و ئەو پارەیەی لە ئەستۆتە كلیك لێرە بكە.