هەولێر.. شەوی سەری ساڵ 57 لەدایکبوون تۆماركراون

بەپێی ئامارە ڕاگەیەندراوەکانی شەوی سەری ساڵ لە هەولێر، 57 منداڵ لەدایكبوون، ‏بەهۆی سێ ڕووداوی هاتوچۆشەوە پێنج كەس بریندار بوون.‏

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر ئاماری لەدایکبوونی لە شەوی ڕابردوودا ‏بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکە 43 منداڵ بەشێوەی ئاسایی لەدایکبوون، کە 23یان کوڕ و ‏‏20یان کچ بوون.‏

هەروەها 14 منداڵ بە نەشتەرگەری لەدایکبوون، کە حەوت کوڕ و حەوت کچ بوون، واتا ‏كۆی گشتی 57 منداڵ لە هەولێر لەدایكبوون.‏

لای خۆیەوە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەولێر ئامارەکانی تایبەت بە ڕووداوەکانی ‏هاتوچۆی لە شەوی سەری ساڵدا بڵاوکردەوە، لە شەوی سەری ساڵدا سێ ڕووداوی ‏هاتوچۆ ڕوویانداوە، لەئەنجامی ئەو ڕووداوانە پێنج کەس برینداربوون و زیانی ماددیش ‏بەر شەش ئۆتۆمبێل کەوتووە.‏

بابەتی پێشتر

سبەینێ مووچەی مانگی ڕابردوو دابەشدەكرێت

بابەتی دواتر

تێسلا 200 هەزار ئۆتۆمبێلی لە چین دەكشێنێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share