ئەمریكا ئامادەیی خۆی بۆ دانوستانی ڕاستەوخۆ و بەپەلە لەگەڵ ئێران دەردەبرێت

ئاڵای ئێران و ئەمریكا

بەرپرسێكی ئەمریكی ڕایدەگەیەنێت، واشنتن ئامادەیە بۆ دانوستانی ڕاستەوخۆ و بەپەلە لەگەڵ ئێران، وەك ئەوەی ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكردووەتەوە.

هەنگاوەكەی ویلایەتە یەكگرتووەكان هاوكاتە لەگەڵ ڕاگەیەندراوەكەی حسێن ئەمیر عەبدوللهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران بەوەی وڵاتەكەی ئامادەی گفتوگۆیە لەگەڵ ئەمریكا بەشێوەی هاوبەش ئەگەر پێویست بكات لەپێناو هێنانەدی ڕێككەوتنێكی ئەتۆمی “باش”.

ئاژانسەكە لە زاری وتەبێژ بەناوی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتیشی، “چاوپێكەوتن بەشێوەی ڕاستەوخۆ دەبێتە هۆی پەیوەندی زیاتر كاریگەر، ئەمەش كارێكی پێویستە بۆ بەخێرا گەیشتنە لێكتێگەیشتن”.

ڤیەننا لە نیسانی 2021ەوە میوانداریی دانوستانەكان دەربارەی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران دەكات بە چاودێری یەكێتیی ئەوروپا، دوای ئەوەی ئەمریكا لە ساڵی 2018 لە سەردەمی دۆناڵد ترەمپ لێی كشایەوە.

وتووێژەكان بەفەرمی لەنێوان ئێران لەلایەك و ڕوسیا، چین، بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا لەلایەكی دیكەن، ویلایەتە یەكگرتووەكانیش بەشدارە بەڵام بەبێ پەیوەندیی ڕاستەوخۆ لەگەڵ لایەنی ئێرانیدا.

پێشتر تاران دانوستانی ڕاستەوخۆی لەگەڵ ئیدارەی جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا ڕەتدەكردەوە، بەبێ هەڵگرتنی سزاكان، لەكاتێكدا واشنتن سووربوو لەسەر بنەمای هەنگاو بەرامبەر هەنگاو.

س: ئاژانسەكان

بابەتی پێشتر

بەرپرسێك دەربارەی ئاووهەوا: جیهان لە گێژاودایە

بابەتی دواتر

نرخی قوماش لە هەرێمی کوردستان گران بووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە داهاتوودا نوقم دەبین.. نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداریی لە بەرزبوونەوەی ئاستی دەریاکان دەدات

سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش، ڕۆژی سێشەممە هۆشداریدا لەوەی “بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریاکان داهاتوو دەخنکێنێت”، ئاماژەی بەوەشکرد…
Total
0
Share