دەزگای لوتكە: تۆڕێكی قاچاخچێتيكردن بە كۆچبەران هەڵوەشێندرایەوە

دەزگای لوتكەی هەڵوەشاندنەوەی تۆڕێكی راگەیاند كە تێوەگلاوە لە قاچاخچێتیكردن بە زیاتر لە هەزار كۆچبەر لە عێراقەوە بۆ ئەوروپا.

لەو بارەیەوە ئاری جەلال، سەرۆكی دەزگای لوتكە رایگەیاند، بە هاوكاریی هاوبەشی دەسەڵاتدارانی ئەوروپا لە ئیستۆنیا، ئەڵمانیا، لاتڤیا، لیتوانیا و پۆڵەندا بە پاڵپشتی دەزگای جێبەجێكردنی یاسای ئەوروپی “یۆرۆپۆل” تۆڕێكی بەرفراوانی قاچاخچێتیكردن بە كۆچبەرانەوەی كرانە ئامانج.

راشیگەیاند، ئەم تۆڕە ئاسانكاریی تەواویی بۆ كۆچبەران كردووە بۆ تێپەڕاندنیان لە عێراقەوە بۆ بێلاڕوسیا و دواتر بۆ یەكێتی ئەوروپا و

لێكۆڵینەوەكان سەبارەت بەم تۆڕە لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٢ دەستیپێكردووە كە تا ئێستا 61 ئەندامی گروپەكەیان دەستگیركردووە و دوایین پرۆسەی دەستگیركردن چوارشەممەی ڕابردوو ئەنجامدراون.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، لە سەرەتای ئەمساڵەوە 100 حاڵەتی قاچاخچێتی ئاشكراكران كە زیاتر لە هەزار كۆچبەر تێیدا بەشداربوون

لە 7ی كانوونی دووەمدا دەسەڵاتدارانی ئەوروپا هەشت تۆمەتباریان دەستگیركردووە كە پێنجیان لە ئەڵمانیا، دووانیان لە لیتوانیا و یەكێكیان لە پۆڵەندابووە كە لە میانی هەڵكوتانە سەر 17شوێنی جیاواز كە 14 لە ئەڵمانیا، دوو لە لیتوانیا و یەك لە پۆڵەندا و 12 حاڵەتی قاچاخیشی ئاشكراكردووە كە 13 ئاسانكار و 30 كۆچبەری تێدا بەشداربوون جگە لە دەستبەسەرداگرتنی ئامێری ئەلیكترۆنی و بەڵگەنامە و پارە.

ئاری جەلال ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد تۆڕەكە زیاتر لە هاوڵاتییانی سوریا و توركیا پێكهاتوون كە گەشتی كۆچبەری ڕێكخستووە بە تایبەتی بۆ كۆچبەرە عێراقییەكان لە بەغدادەوە بۆ یەكێتی ئەوروپا.

هەر بە پێی ئەو زانیاریانەی دەست دەزگای لوتكە كەوتوون ،تۆمەتبارەكان لە نێوان سێ هەزار بۆ 15 هەزار تۆمەتبار مەزندە دەكرێن، ئەمە جگە لەوەی بڕی پارەیان زیاتر لە 16 ملیۆن یۆرۆ بووە لە كاتێكدا شۆفێران لە نێوان 500 بۆ 100 یۆرۆیان وەرگرتووە بۆ هەر سەرنشینێك كە دەیانبردە شوێنی كۆتایی خۆیان

بابەتی پێشتر

شارەوانیی سلێمانی هەڵمەتێكی بۆ لابردنی زیادەڕۆییەكان فرانتركرد

بابەتی دواتر

فڕۆكە جەنگییەكانی عێراق چوار چەكداری داعشیان كوشت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share