ئارنۆڵد ئەمجارەیان لە ژیانی ڕاستیدا لە دوو ئۆتۆمبێلی دا

دوێنێ ئەکتەری بەناوبانگی جیهانی، ئارنۆڵد شوارتزینیگەر، تووشی ڕووداوی هاتوچۆ ‏بوو، بە ئۆتۆمبێلە بەرزەکەی دوو ئۆتۆمبێلی دیکەی کرد بەژێرەوە.‏

بە وتەی پۆلیسی لۆس ئەنجلس، لەو ڕووداوەدا چوار ئۆتۆمبێل خۆیان کێشاوە بەیەکدا و ‏ئارنۆڵدیش لەناو ڕووداوەکەدا بووە، بەهۆیەوە کەسێک بریندار بووە.‏

وێنەکانی ڕووداوەکە نیشانی دەدەن، ئۆتۆمبێلێکی بەرزی جۆری “کادیلاک”، کە ‏ئۆتۆمبێلەکەی ئارنۆڵدە، دوو ئۆتۆمبێلی دیکەی کردووە بەژێرەوە، دیار نییە ئەو ‏ئۆتۆمبێلەی چوارەم چییە كە پۆلیس باسیكردووە.‏

بە وتەی پۆلیس، ڕووداوەکە کەیسی ماددە كحولییەكان و ماددەی هۆشبەری تێدا نەبووە و ‏نە ئارنۆڵد نە شۆفێرەكانی دیکە دەستگیرنەکراون.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ترەمپ سزای ئەو وڵاتانە دەدات کە مامەڵەی بازرگانیی لەگەڵ ئێران دەکەن

دۆناڵد ترەمپ، سەپاندنی رەسمی گومرگی بەڕێژەی %25 بەسەر هەر وڵاتێکدا راگەیاند کە مامەڵەی بازرگانیی لەگەڵ ئێران بکات، ئەمەش بێگومان وڵاتی عێراقیش دەگرێتەوە.…
Total
0
Share