حكومەتێك بۆ فەرمانبەرانی: ئەگەر ڤاكسین وەرناگریت دەستلەكاربكێشەوە

بەرپرسیاریەتیی پاراستنی خەڵكیان لەئەستۆدایە و دەبێت ڤاكسینی دژەكۆرۆنا وەربگرن

حكومەتی زیمبابوی، فەرمانبەرانی دەوڵەتی خستووەتە بەردەم دوو بژاردەوە، یان دەبێت خۆیان ڤاكسینبكەن، یاخود دەستلەكاربكێشنەوە.

ئاژانسی هەواڵی “ڕۆیتەرز” لەزاری وەزیری دادی زیمبابوی بڵاویكردەوە، “حكومەت هاوڵاتییان ناچارناكات خۆیان لەدژی كۆرۆنا بكوتن، بەڵام ئەوانەی لە كەرتی میریدا كاردەكەن، بەرپرسیاریەتیی پاراستنی خەڵكیان لەئەستۆدایە و دەبێت ڤاكسینی دژەكۆرۆنا وەربگرن”.

وەزیرەكە ڕاشیگەیاندووە، “كەس ناچارناكەین خۆی ڤاكسینبكات، بەڵام ئەگەر فەرمانبەری حكومەتیت ئەوا دەبێت خۆت بكوتیت لەپێناو پاراستنی كەسانی تر و ئەوانەدا كە خزمەتیان دەكەیت”.

وەزیری دادی زیمبابوی باسی هیچ جۆرە سزادانێكی ئەوانەی نەكردووە كە خۆیان ناكوتن، بەڵام وتویەتی، “ئەگەر خۆت ناكوتیت و بە مافی خۆتی دەزانیت، ئەوا دەتوانیت سوود لە مافە دەستوورییەكانت وەربگریت و دەستلەكاربكێشیتەوە”.

دانیشتووانی زیمبابوی ژمارەیان 15 ملیۆن كەسە و حكومەت 12 ملیۆن ژەمەڤاكسینی لە چین كڕیوە، تا ئێستاش دوو ملیۆن و 700 هەزار كەس لەو وڵاتە خۆیان ڤاكسینكردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گرژی لەنێوانیاندا دروستبوو
ڤیدیۆ.. پۆلیسی پۆڵەندا بە کوردی داوا لە کۆچبەران دەکات لە سنوورەکان دووربکەونەوە

دوای کۆبوونەوەی کۆچبەران لەسەر سنووری پۆڵەندا و رێگریكردن لێیان بۆ تێپەڕبوون، ‏گرژی لەنێوان کۆچبەران و پۆلیسی پۆڵەندا دروستبوو،…
Total
0
Share