نرخی قوماش لە هەرێمی کوردستان گران بووە

ماوەیەکە نرخی قوماش لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان گرانبووە و هۆکارەکەشی بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەگەڕێتەوە، چونکە پیشەسازی قوماش پەیوەندییەکی ڕیشەیی لەگەڵ بەکارهێنانی نەوتدا هەیە.

عەتا حاجی ڕەجەب، ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانیی و پیشەسازیی سلێمانی لەسەر ئەو بابەتە ڕایگەیاندووە، لەئێستادا نرخی قوماش بەڕەێژی 30% گران بووە، هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ بەرزبونەوەی نرخی نەوت کەوا دەکات تەواوی بەرهەمە پیشەسازیەکان گران بێت، تەنها لەعێراق لەبەرئەوەی بەرهەمی پیشەسازی تێدا کەمە بوینەتە وڵاتێکی بەکاربەر نەک بەرهەمهێن، نرخی نەوت کاتێک گران دەبێت قوماش گران دەبێت، هەروەها لۆکە و خوری و هاوکات ماددەی پۆلیستەر کە لەنەوت دروست دەکرێت قوماشی پێ بەرهەم دێت گران بووە”.

ئەو ئەندامەی ژووری بازرگانیی سلێمانی وتوشیەتی “ئەگەر قوماشێک پار ساڵ هەر مەترێکی بە 8 دۆلار بوبێت ئێستا بوەتە 9 دۆلارو 20 سەنت، ئەمەش بۆ بازاڕ و فرۆشتن کاریگەری زۆری دەبێت لەسەر بازاڕ”.

لە ئێستادا نرخی جلوبەرگی ئامادەکراو لە وڵاتانی بەرهەمهێنەر گران بووە بەهۆکاری بەرزبونەوەی نرخی قوماش، ئەوەش وایکردووە لە ئێستادا نرخی جلوبەرگی ئامادەکراو لەبازاڕەکانی کوردستان بەرزبێتەوە.

لە هەرێمی کوردستان هاوشێوەی زۆرینەی وڵاتانی جیهان زیاتر قوماشی تایبەت بە جل و بەرگی ژنان هاوردە دەکرێت، لە ئێستاشدا نرخی قوماشی ژنان گۆڕاوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەروەردەی سلێمانی: زیاتر لە 10 ناوەندی خوێندنی نوێ لە سنووری پەروەردەی سلێمانی دەکرێنەوە

یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “زیاتر لە 10 ناوەندی خوێندنی نوێ لە سنووری پەروەردەی سلێمانی دەکرێنەوە”. نەژاد…
زیاتر ببینە

پۆلیسی ڕاپەڕین لەبارەی سووتاندنی ئۆتۆمبیلێک لەلایەن خاوەنەکەیەوە ڕوونکردنەوە دەدات

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین لەبارەی سووتاندنی ئۆتۆمبیلێکەوە لەلایەن خاوەنەکەیەوە ڕایدەگەیەنێت، خاوەنی ئۆتۆمبیلەکە چاوەڕوانی یەکلاییبوونەوەی ڕێکارە یاساییەکانی بەڵگەنامەکانی ئۆتۆمبیلەکەی نەکردووە…
Total
0
Share