پۆلیسی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، تۆمه‌تبارێكیان ئه‌مڕۆ ده‌ستگیركردووە كە فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی هه‌بوو.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دوای ئاگاداركردنه‌وه‌یان له بوونی تۆمه‌تبارێك له‌نێو شاری هه‌ولێر كه فه‌رمانی ده‌ستگیر كردنی هه‌بووە لە قەزای سۆران، مەفرەزەكانیان توانیویانە ئه‌و تۆمه‌تباره ده‌ستگیربكەن.
باسیلەوەشكردووە، تیمێكی لێكۆڵینه‌وه‌ی تۆمه‌تبارەكە ناوی (م. ڤ. ح.) به‌پێی مادده 406 له یاسای سزادانی عێراقی ده‌ستگیركراوە.
پۆلیسی هەولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووە، له‌ئێستادا تۆمه‌تباره‌كه ڕاده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی سۆران كراوه‌ته‌وه، بۆئه‌وه‌ی په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆبكرێتەوە.