چەكی پارەی چوار مانگی وانەبێژان دابەشدەكرێت

بەڕێوەبەری ژمێریاری لە بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ڕۆژهەڵات ئاشكرایدەكات، پارەی چوار مانگی ساڵی ڕابردووی مامۆستایانی وانەبێژ خەرجدەكرێت.

ئامانج سلێمان، بەڕێوەبەری ژمێریاری لە بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ڕۆژهەڵات لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، پارەی وانەبێژی بۆ مانگەكانی (4 ، 5 ،6 و 12)ی ساڵی ڕابردوو تەرخانكراوە و دەستمانكردووە بە دابەشكردنی چەكی پارە و ئەو خوێندنگەیانەی چەكیان وەرنەگرتووە، دەتوانن سبەینێ سێشەممە سەردانی پەروەردە بكەن و چەكەكەیان پێدەدرێت.

ئاماژەی بەوە كرد، “بەشێك لە خوێندنگەكان پارەی وانەبێژیی مانگی 12ی ساڵی ڕابردوویان بەهۆی نەبوونی پارەوە بۆ خەرجنەكرابوو، بەڵام دواتر ڕەزامەندییەكە درا و پارەی ئەو مانگەش لەگەڵ سێ مانگەكەی دیكە خەرجدەكرێت”.

بەڕێوەبەری ژمێریاریی باسی لەوە كرد، “خەرجكردنی پارەی وانەبێژییەكە بەپێی ڕێنماییە نوێیەكە دەبێت كە بەشێوەی پارەی بڕدراوە و بەسەریەكەوە ئەو چوار مانگەیان بۆ خەرجدەكرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دادی عێراق: دەستگیرکردنی بەرپرسی نووسینگەی وەزیری داد دوورە لە ڕاستییەوە

وەزارەتی دادی عێراق، ڕایگەیاند، دەستگیرکردنی بەرپرسی نووسینگەی وەزیری داد دوورە لە ڕاستییەوە. فەرمانگەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی دادی عێراق، ڕایگەیاند،…
زیاتر ببینە

لەبارەی غازەوە قائیمقامیەتی سلێمانی ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە

قائیمقامیه‌تی سلێمانی، لەبارەی غازی ماڵان و نرخەکەیەوە هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە. قائیمقامیه‌تی سلێمانی، ڕایگەیاند، هاوڵاتییان ئاگادارده‌كەینەوە‌ كه‌ نرخی رەسمیی بتڵێك…
Total
0
Share