چی لەبارەی گۆرانیی “هێدی باژۆ”وە دەزانیت؟

لە دوای ئەوەی شەپۆلێکی بەفر و شەختە ڕووی لە هەرێمی کوردستان کرد و هەندێک لە ‏شۆفێران بە سەرکێشی، یان بە ناچاری ئۆتۆمبێلەکانیان لەسەر شەختە دەخزا، گۆرانیی ‏‏”هێدی باژۆ”ی “ئیلیاس نەدیر” لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لەگەڵ گرتەی ئۆتۆمبێلەكاندا ‏بڵاودەكرایەوە و هەر زوو بەشێوەیەكی بەرفراوان بڵاوبووەوە.‏

‏”هێدی باژۆ” گۆرانییەکی فۆلکلۆری کورمانجییە و بناغەکەی بۆ زیاتر لە 100 ساڵ ‏دەگەڕێتەوە، لە زاری “برو شەرقی” دەنگبێژی ئێزدییەوە بیستراوە.‏

گۆرانییەکە دەڵێت، “هێدی باژۆ”، كە لە کوردیی سۆرانیدا دەکاتە “لەسەرخۆ لێبخوڕە”، ‏ئەوەش بۆ دۆخی ئەو شۆفێرانە دەگونجا، کە ئۆتۆمبێلەكانیان لەسەر شەختەدا دەخزان.‏

ئیلیاس نەدیر، كە دواتر گۆرانییەكەی نوێكردووەتەوە، لە ساڵی 1949 لەدایکبووە و لە ‏تەمەنی 14 ساڵییەوە دەستی بە وتنی گۆرانی کردووە، زیاتر بە “دەنگبێژی” دەناسرێت، لە ‏ساڵی 1963 لەسەر دەستی هونەرمەندان وسو شێخو و قاسمی مەیرو فێری گۆرانیوتن ‏بووە، زیاتر گرنگی بە وتنەوەی گۆرانیی فۆلکۆر و مەقام دەدات، لە بەناوبانگترین ‏مەقامەکانی (عەمێ گۆزێ، تەمەر بەگێ زری، نواخی، فاتیمە ساڵح ئاغا، دەروێشا ‏عەڤدی)ن.‏

ئیلیاس نەدیر هەمیشە دەنگبێژییەکەی لەگەڵ سازەکەی بەرگوێمان دەکەوێت، ستایلەکەی ‏هەمان ستایلی دەنگبێژییە کە زیاتر لەنێو شێوەزارەکانی کورمانجیدا دەبیسترێت، کە زیاتر ‏چیرۆک و بەسەرهات و گلەیینامەیە بە گۆرانی.‏

بابەتی پێشتر

لە كەركوك سێ چەكداری داعش كوژران ‏

بابەتی دواتر

پۆلیسی هەولێر داواكراوێكی دەستگیركرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share