دوێنێ ئەکتەری بەناوبانگی جیهانی، ئارنۆڵد شوارتزینیگەر، تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بوو، بە ئۆتۆمبێلە بەرزەکەی دوو ئۆتۆمبێلی دیکەی کرد بەژێرەوە.
بە وتەی پۆلیسی لۆس ئەنجلس، لەو ڕووداوەدا چوار ئۆتۆمبێل خۆیان کێشاوە بەیەکدا و ئارنۆڵدیش لەناو ڕووداوەکەدا بووە، بەهۆیەوە کەسێک بریندار بووە.
وێنەکانی ڕووداوەکە نیشانی دەدەن، ئۆتۆمبێلێکی بەرزی جۆری “کادیلاک”، کە ئۆتۆمبێلەکەی ئارنۆڵدە، دوو ئۆتۆمبێلی دیکەی کردووە بەژێرەوە، دیار نییە ئەو ئۆتۆمبێلەی چوارەم چییە كە پۆلیس باسیكردووە.
بە وتەی پۆلیس، ڕووداوەکە کەیسی ماددە كحولییەكان و ماددەی هۆشبەری تێدا نەبووە و نە ئارنۆڵد نە شۆفێرەكانی دیکە دەستگیرنەکراون.